توركیا په‌خشی كوردستان 24 له‌ مانگی ده‌ستكردی توركسات راده‌گرێت

ده‌ڵێت: "ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كانی كوردستان 24 و وار تیڤی، مه‌ترسین بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیا"

K24 - هه‌ولێر:

ده‌سته‌ی رادیۆی و ته‌له‌ڤزیۆنی توركیا "RTTurk"، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، بڕیاریدا به‌ راگرتنی په‌خشی كوردستان 24، وار تی ڤی و رووداو، له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردنی توركسات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كانی كوردستان 24 و وار تیڤی، مه‌ترسین بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیا، بۆیه‌ بڕیاری راگرتنمان دا.

جێی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تای په‌خشی كوردستان 24ه‌وه‌، له‌ توركیا، تا ئێستا دووچاری چه‌ندین ئاسته‌نگ و كێشه‌ بووه‌ته‌وه‌ و زۆر به‌ سه‌ختی قه‌بووڵ كرا بۆ ئه‌وه‌ی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردی توركسات، ده‌ستپێبكات.

به‌شی توركی وێبسایتی كوردستان 24، یه‌كێكه‌ له‌ به‌شه‌ چالاكه‌كانی كوردستان 24، كه‌ رۆژانه‌ میدیاكانی توركیا، هه‌واڵی زانیاری لێوه‌رده‌گرن.

كوردستان 24، ئێستا چوار ئۆفیسی له‌ باكووری كوردستان و توركیادا هه‌یه‌، ئیستانبول، ئه‌نقه‌ره‌، دیاربه‌كر و وان.