به ڤيديۆ..ده‌قى وتاره‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى: ئه‌زموونى شكستخواردوو دووباره ناكه‌ينه‌وه و چيديكه له‌گه‌ڵ به‌غدا ناژين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كه‌رنه‌ڤاڵى سه‌ربه‌خۆيى هه‌ولێردا وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كه‌رنه‌ڤاڵی ئه‌مڕۆ شاری هه‌ولێری پایته‌خت بۆ پشتیوانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، رایگه‌یاند، له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كۆبووینه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌یه‌كه‌وه به یه‌ك ده‌نگ بڵێین، به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
بارزانی راشیگه‌یاند، ره‌نگه زۆرێك پرسیاری ئه‌وه بكه‌ن، بۆ گه‌لی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ی دا، چه‌ند ساڵێكه ئێمه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه چیدیكه ناتوانین له‌گه‌ڵ به‌غدا بژین.
زۆریش هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان و خودی به‌غدا، چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و گرفتانه بدۆزینه‌وه كه هه‌یه، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت و شه‌راكه‌ت له به‌رچاو بگرن، به‌ڵام به داخه‌وه، نه ده‌ستوور و نه شه‌راكه‌تیش ما. له ده‌ستووریشدا هاتووه، كه ناڵێ وحدته به‌ڵكو
واتا پێكه‌وه‌ژیانێكی ئاره‌زوومه‌ندانه.
ئێمه له دوای 2003 ده‌رفه‌تێكمان بۆ هاته پێش ئه‌وه‌ی عێراقێكی نوێ بۆ عێراقییه‌كان بنیاتبنێینه‌وه، كه گه‌لی كورد رۆڵێكی گه‌وره‌ی تێدا گێڕا، ئێمه وامانزانی ئه‌نفالی فه‌یلی، پێنج هه‌زاری هه‌ڵه‌به‌جه، ئه‌نفالی 182 هه‌زار، 8 هه‌زار بارزانی، وێرانكردنی 5 هه‌زار گوند، وامانزانی به‌غدا هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه قه‌ره‌بووده‌كاته‌وه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كورت بۆمان ده‌ركه‌وت، زۆرێك ئه‌وانه‌ی له به‌غدا حوكمڕانن، ته‌نها ده‌موچاوییان گۆڕاوه، ئه‌گه‌رنا هه‌مان عه‌قڵیه‌تی كۆمه‌ڵكوژه‌كانی پێشوون.
له 2003 تا 2005، دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌ستوورێك بۆ هه‌موو عێراق نوسرایه‌وه، به هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانه‌وه، به‌ڵام گه‌لی كوردستان ده‌ستووره‌كه‌ی له ده‌نگدان رزگار كرد، ئێمه پێی رازی بووین، به‌ڵام به‌غدا جێبه‌جێی نه‌كرد، شه‌راكه‌ت نه‌ما، ماده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كرا، ده‌بوایه چه‌ك و بودجه‌ی پێشمه‌رگه بێت، به‌ڵام یه‌ك فیشه‌كیشیان بۆ پێشمه‌رگه نه‌نارد.
بڕینی بودجه ئه‌نفالێكی دیكه بوو به‌سه‌ر گه‌لی كوردستانیاندا هێنا، بڕیار بوو ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی فیدراڵی دابمه‌زرێت، به‌ڵام ئایا ده‌وڵه‌تی ئه‌وڕۆی عێراق فیدراڵی و مه‌ده‌نییه، یان ده‌وڵه‌تێكی مه‌زهه‌بی؟
له كاتێكدا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له‌وپه‌ڕی ناخۆشی و سه‌ختیدابوون، له شه‌ڕێكی سه‌ختدابوون له دژی تیرۆریستی داعش، ئه‌گه‌ر بارێك هاتبا بۆ پێشمه‌رگه، ده‌بوایه بچێته به‌غدا و بیپشكنن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان رازی نه‌بان، یه‌ك فیشه‌كیش نه‌ده‌هات، ئه‌وه حاڵی ئێمه بوو له‌ده‌ست ئه‌وان.
رۆژی 7ی حوزه‌یران بڕیاری ریفراندۆم درا، ئه‌گه‌رنا پێشتر زۆر باس كرا و پێمان راگه‌یاندن ئه‌و پرسه به جددی وه‌ربگرن و ئێمه توانا‌مان نه‌ما به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بین، زۆرێك وایانده‌زانی ئه‌مه كارتی فشار،ه یان هه‌ندێكجار ده‌یانگوت ئه‌وه ده‌ربازبوونه له قه‌یرانی ناوخۆ.
كاتێك 7ی حوزه‌یران ئه‌و بڕیاره بوێر و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌درا، ده‌ستخۆشیش له حزب و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه بڕیاره‌كه‌یاندا، هه‌ندێك پێیان وابوو، له‌ناوخۆمان دووبه‌ره‌كی درووست ده‌بێت و رێگری له سه‌ركه‌وتنی ئءه‌و پرۆسه‌یه ده‌كرێت، بۆیه به هه‌ندیان وه‌رنه‌گرت.
رۆژی بڕیاره‌كه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئێستا گله‌یی ده‌كه‌ن و هه‌ندێك هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كه‌ن، نه‌هاتن بپرسن بۆ ئه‌و بڕیاره‌تان دا، به‌ڵام كه‌وتنه هه‌ڕه‌شه و داوای نه‌هێشتنی ریفراندۆمیان كرد.
ئێستاش ریفراندۆم له ده‌ستی من و حزبه‌كان و هه‌مووی ده‌رچووه و كه‌وتووه‌ته ده‌ستی ئێوه..
پێشتر هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی نه‌رم بوو، ئێستا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و ده‌ڵێن كاتی ریفراندۆم نه‌هاتووه، ئێمه نازانین كه‌ی ئه‌و كاته گونجاوه دێت سه‌د ساڵ تێپه‌ڕی، به‌غداش ئه‌وه‌ی بینیوه و هه‌ڵوێستی گۆڕاوه.
پێشتر به شاندێكی گه‌وره‌وه چووینه به‌غدا و هه‌ڵوێسته‌كان نه‌رم بوون، ئێستاش داوای دواخستنی رێفراندۆم له ئێمه ده‌كرێت، شه‌و و رۆژ فشاره‌كان به‌رده‌وامن و ده‌ڵێن، ریفراندۆم دوابخه‌ن پاشان گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێیبكه‌ن، ئێمه ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌زموونێكی شكستخواردوو، ئێمه‌یش ده‌ڵێین، ئێمه ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆیه‌كی زۆر جدی، به دڵێكی ساف، به مێشكێكی كراوه، به‌ڵام دوای 25ی ئه‌یلوول.
تازه زۆر دره‌نگه، كات بۆ ئه‌و جۆره قسانه نه‌ماوه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش، من ده‌مه‌وێت، لێره یه‌ك شت به خوای خۆم بڵێن، به ئێوه‌ش بڵێم، من ئه‌و كه‌سه نیم، خۆم شه‌رمه‌زاری میلله‌تی خۆم بكه‌م.
ئێستا ئه‌گه‌ر حیساب بۆ خواستی گه‌له‌كه‌مان نه‌كه‌ن، كه زۆر به‌ئاشتییانه داوای ئه‌وه ده‌كات رێگه‌ی بدرێت ته‌عبیر له ده‌نگی خۆی بكات، هه‌تا ئه‌وه‌شه‌مان پێ ڕه‌وا نابینن، چه‌ندی بیری لێده‌كه‌مه‌وه بۆ قه‌بووڵی ناكه‌ن، ته‌نها ئه‌وه‌یه به‌رای من، ته‌نها ده‌یانه‌وێ ئیراده و كه‌ڕامه‌تی ئێمه بشكێنن، ئه‌گه‌رنا هیچ شتێكی دیكه نییه.
چ گوناهێكی تێدایه من داوای ئه‌وه بكه‌م رای خۆم بده‌م و سه‌ربه‌خۆ بم، ئه‌وه چی تێدایه، دواتر ریفراندۆم بۆ ده‌ستنیشانكردنی سنوور نییه، بۆ فه‌رزی ئه‌مری واقیع نییه، هه‌نگاوی یه‌كه‌م گه‌لێك ده‌ڵێت من ده‌مه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بم، خواست و داوای ئێمه له به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌یه، دوای 25ی ئه‌یلوول، وه‌رن گفتوگۆیه‌كی جددی له‌سه‌ر سنوور، نه‌وت غاز، ئاو، له‌سه‌ر هه‌موو شتێك رێكبكه‌وین.
به‌ڵام پێمان بڵێن ئێستا و له ئایینده‌ش، هه‌موو داواكارییه‌كی ئێوه قه‌بووڵ، نییه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هێڵی سه‌وز، كه هێڵی ته‌ماسی كۆنه له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای سه‌ددام، واتا بگه‌ڕێینه‌وه نزیك قوشته‌په، هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت به هاوه‌ن له هه‌ولێر بده‌ن.
نه ریفراندۆم سنووری هه‌رێمی ده‌ستنیشان ده‌كات، نه قابیلی قه‌بووڵه، نه ئاماده‌ین بۆ یه‌ك ده‌قه‌ش گفتوگۆ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ هێڵی سه‌وز بكه‌ین، كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێین.
ئێمه ئاماده‌ین و به جدی له هاوكاری ته‌واو بۆ سوپای عێراق، هاوپه‌یمانان، ئه‌و هێزانه‌ی له دژی داعش ده‌جه‌نگن، سوپاسی هاوپه‌یمانانیش ده‌كه‌م كه له‌كاتی شه‌ڕی داعش هاوكاری ئێمه‌یان كردووه.
موعانات و كاره‌ساتی گه‌لی ئێمه، چیرۆكێكی زۆر قووڵه، له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراق دجامه‌زراوه، هه‌ر ده‌ڵێین براین و با برا و شه‌ریك بین، له كوێی دنیا بینیوتانه، میلله‌تێك 182 هه‌زار، كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ژن و منداڵن، گه‌نجه فه‌یلی و بارزانی‌یان ئه‌نفال بكرێن، ده‌وڵه‌تێك میلله‌تی خۆی به ژه‌هری كیمیاوی كۆمنه‌ڵكوژ كردبێت، ئینجا ده‌ستی برایه‌تی درێژ بكات، ئینجا پێمان بڵێن ملتان بشكێت، بڕۆنه‌وه ئێوه نانی ئێمه ده‌خۆن.
له شه‌ڕی داعش تا ئیمڕۆ، 1789 قاره‌مانی پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، 10 هه‌زار 199 بیرندارن، زۆریان وایان لێهاتووه، ژیانیان لێ تاڵ بووه و ناتوانن بژین، په‌كیان كه‌وتووه و وه‌كو شه‌هید وان، زۆرێك له‌و دۆستانه‌ی ده‌ره‌وه كه ده‌هاتنه لامان، نیو سه‌عات مه‌د و سه‌نای پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد، حه‌قیقه‌تیش وایه، ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كردی، من ته‌حه‌دا ده‌كه‌م هیچ سوپایه‌كی هه‌بێت به‌و چه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و دوژمنه تێكبشكێنێت، ئه‌و ئه‌و تۆپ و تانك و دوورهاوێژه‌ی به ئێمه‌یان داوه، هه‌موو چه‌كی پێشمه‌رگه ئه‌وانه‌یه كه له سوپای سه‌ددام و تێشكاندنی ئه‌ودا ده‌ستی كه‌وتووه،
ئێمه میلله‌تێكی به وه‌فاین، سوپاسی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین كه هاوكاریان كردین، به‌ڵام ئێمه خوێنمان به‌خشی و خوینمان دا،
به‌ڵێ مه‌دحی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا لێناگه‌ڕێن، دایك و باوكی شه‌هیدان، كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، كه‌سوكاری فه‌یلی و بارزانییه‌كان، بێن و بڵێن ده‌مانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بین، لێیان گه‌ڕێن با رای خۆیان ده‌رببڕن، دواتر ئه‌نفالێكی دیكه‌مان بكه‌نه‌وه.
با چاوپێكه‌وتنێكى خۆم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و كاته‌ى ئه‌مريكا جۆرج بوش باس بكه‌م، له 2006 سه‌رۆك بوش هات بۆ بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌سه‌د له نزيك سنوورى سووريا له سنوورى رومادى، سه‌ركرده‌ى لايه‌نه سياسييه‌كانى ديكه‌ى عێراقيش هاتبوون، سه‌رۆك بوش به منى وت: ئێمه‌ى ته‌كساسى و ئێوه‌ى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو يه‌كين، هه‌ردوولامان ئاڵاى خۆمان هه‌يه و مه‌ردين، ئێوه له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌هێزن و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ واشنتن به‌هێزين و منيش پێم وت: جه‌نابى سه‌رۆك ئه‌وه‌ى به‌غدا به‌سه‌ر ئێمه‌ى هێناوه ئه‌گه‌ر واشنتن به‌سه‌ر ته‌كساسى هێنابا هه‌رگيز نه‌ده‌چوويه واشنتن.
ئێستا كولتوورێكیان له به‌غدا درووست كردووه، كامه‌یان جنێو به كوردستان بدات و له دژی بوه‌ستێته‌وه ده‌نگی زیاتر ده‌هێنێت، چۆن ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت،
تا ئێستا هیچ به‌ڵێنیكیان به‌جێ نه‌هنێاوه، چه‌ندی دوابكه‌وین زیاتر زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بین، هه‌رچی زووه و ده‌ستی ئێوه و ئه‌و میلله‌ته خۆش بێت، رۆژی 25ی ئه‌یلوول بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و چاره‌نووسی خۆتان دیاری بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌چێت ئه‌وه سندووقی ده‌نگدان و ئه‌وه‌ی ده‌شترسێت با نه‌چێت یان بڵێت نه‌هێر.
له به‌یانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا هاتووه نیگه‌رانن له‌وه‌ی ته‌ركیز له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش نامێنیت و ئاواره‌كانی ناتووانن بگه‌ڕێنه‌وه، من به ناوی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان، ده‌ڵێم ئێمه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش و له جاران زیاتر شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ین.
ئه‌و ئاوارانه‌ی له كوردستانن برا و میوانی ئێمه‌ن، راتان ده‌سپێرم وه‌كو چاوی خۆتان بیانپارێزن، رێزیان بگرن، كێشه‌ی ئه‌وان له كوردستان نییه، كێشه‌ی ئه‌وان له تكریت و فه‌للووجه و به‌غدایه، با ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه، له‌لای ئێمه كێشه‌مان نییه.
دراوسێكانمان، ئه‌وه 25 ساڵه، ئایا به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی بۆتان ده‌ربكه‌وێت، ئێمه هۆكاری هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر ئێوه، با دانیشین و هه‌رچی كێشه و گرفت هه‌یه با به‌لاوه‌ی بنێین، بۆچی هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، چ سوودێكی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ی موجازه‌فه‌ی تێیدایه، به‌ڵام دانیشین و چاوه‌ڕێ بكه‌ین، سه‌د جار مه‌ترسیدارتره له‌وه بڕیار له چاره‌نوسی خۆمان بكه‌ین.
سیسته‌می سیاسی داهاتووی ئێمه، ئه‌وه‌یه كولتووره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند تر بكه‌ین، ده‌وڵه‌ته‌كه فیدرالی و مه‌ده‌نی و دیموكراتی ده‌بێت و مافی هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كریت.
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، ئه‌وانه‌ی شه‌هید بوون، یان برینداربوون، ئه‌وانه‌ش كه ئێستا له پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانن، من دڵنیام هه‌ر ئه‌و قاره‌مانانه چۆن له 61ه‌وه تا ئه‌مڕۆ، نه‌یانهێشت، كوردستان بكه‌ویته ده‌ستی دوژمنان، ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌ك كه‌وتبیته ده‌ستییان، قه‌ت نه‌یانهێشتووه دوژمنان له كوردستان بحه‌سێته‌وه، من دڵنیام ئه‌وڕۆ و ئایینده‌ش پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ناهێڵن، كوردستان بكه‌وێته ده‌ست دوژمنان.
قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه و خۆڕاگری ئێوه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان، له هه‌موو هێزێك به‌هێزتره، بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ده‌بێت ئاماده‌بین بۆ هه‌موو باجێك، چونكه ئێمه له‌به‌رده‌م دووڕیانێكین، یان ژیانی بنده‌ستی هه‌ڵده‌بژێرین، یان سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی، باجی ژیانی بنده‌ستی له‌ده‌ستدانی ئیراده و كه‌ڕامه‌ته، به‌ڵام ده‌ژی، باجی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی، ره‌نگه مردن بێت، به‌ڵام به سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، ئێوه‌ش زۆر گوێتان له هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراو جۆر بووه، به سزادان هه‌ڕه‌شه ده‌كرێین، وه‌ڵامی منیش ئه‌وه‌یه، سه‌د ساڵه گه‌لی كوردستان سزا ده‌ده‌ن، ئایا تێر نه‌بوون له‌و هه‌موو سزادانه، ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه، دیسان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سزادان، واز له خه‌ڵكی كوردستان بێنن و من سزا بده‌ن.
سوپاسی هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و جۆش و خرۆش و حه‌ماسه‌ته ده‌كه‌م، به‌راستی ئێوه ریفراندۆمتان كرد و ئه‌وه ریفراندۆمه.
له كۆتاییدا، سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان، هه‌ر بژین، جارێكی دیكه‌ش ده‌ڵێین، هه‌ولێر هه‌ر هه‌ولێره.