قایمقامی كفری دەست لەكار دەكێشێتەوە

چەند خاڵێك دەخاتە بەردەم سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان

K24 - ھەولێر

لە نووسراوێكی فەرییدا كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، قایمقامی قەزای كفری داوای لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان كردووە، رەزامەندی دەربڕێت بۆ ئەوەی دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە.

جەلال نووری قایمقامی كفری لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی كردووە، ئەو خاڵانە ئاشكرا دەكات كە بوونەتە ھۆكار بۆ ئەوەی داوای گواستنەوەی لە قایمقامی كفری بكات، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە "بەڵێنتان پێدام پشتگیری ئیدارە ئیدارەی كفری بن و رەچاوی بارودۆخی خراپی قەزای كفری بكەن، بەڵام وادەرنەچوو".

لە خاڵێكی دیكەدا ئەوەی خستووەتەروو: "لە كاتی بڕە پارەیەك لەلایەن قوباد تاڵەبانیەوە، بۆ پڕۆژە راگیراوەكان، لە كۆی 24 ملیار دینار تەنھا یەك ملیار دینار بۆ قەزای كفری دابینكراوە".

دەشڵێت: "بە ڕوونی دەبینین قورسایی خزمەتتان خستووەتە سەر فەرمانگەكانی تر و فەرمانگەكانی كفری فەرامۆش كراون".

دەقی نامەكەی قایمقامی كفری
دەقی نامەكەی قایمقامی كفری
قایمقامی كفری دەست لەكار دەكێشێتەوە
قایمقامی كفری دەست لەكار دەكێشێتەوە
قایمقامی كفری دەست لەكار دەكێشێتەوە