فراكسیۆنی یەكێتی خۆی یەكلایی دەكاتەوە

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

- ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی گەیشتنە پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لەبارەی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان پاش كەمێكی دیكە خۆیان یەكلا دەكەنەوە.

دوای گەیشتنیان بۆ پەرلەمان رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان بە رۆژنامەنووسانی گوت: "ئومێد دەكەین ئەوەی خێر بێت بۆ خەڵک ئەوە دەبێت".

ھەروەھا زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "کەمێکی دیکە لەبارەی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ خۆمان یەکلایی دەکەینەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنی یەكێتی بە بڕیاری حزبەكەیان رایانگەیاندبوو، كە بەشداری لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان ناكەن.

پێشتر ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاندبوو، هیچ هۆكارێك نییه‌ بۆ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و داواشی له‌ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كرد ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24، فراكسیۆنی ێەكێتی داوایان كردووە كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دوابخرێت.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا سەرۆك و جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە كۆبوونەوەدان.