توركیا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

"توركیا ئەو وڵاتە نییە کە بە گوێرەی هەڕەشەکان کار بکات"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5c8beb07-4b34-440e-8c24-ca1edbf56e4e/12345.ism/manifest

K24 - ھەولێر

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا، وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە و دەڵێ "تورکیا ئەو وڵاتە نییە کە بە گوێرەی هەڕەشەکان کار بکات".

فوئاد ئوکتای، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی ئەنقەرە دژی گوتەکانی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی گوێ بە هەڕەشەکان نادات و "تورکیاش ئەو وڵاتە نییە دوای هەڕەشەکان هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت".

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەگەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە رۆژهەڵاتی فورات سنوور ببەزێنێت ئەوا ئابووری ئەو وڵاتە لەنێو دەبەن.

ھ.م