هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ تاوتوێكردنی پرسی بودجه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا ده‌کات، بە مەبەستی گفتوگۆ و ئالوگۆڕکردنی زانیاری سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداری هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتای ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی ساڵی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ. هەروەها بانگهێشتی لیژنەکانی دارایی، نەوت و گاز و یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش بۆ هەرێمی کوردستان بکرێت.
له کۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەت جه‌ختیشیكرده‌وه كه هەرێمی کوردستان به گوێره‌ی ده‌ستوور نیازی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی فیدڕال له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌كان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ئامانج و كارنامه‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ش عادل ئاشكرایكرد، پرسگه‌لێك هه‌ن، كه پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ بكرێن، گرنگترینیان پرسی بودجه و ئه‌و كێشانه‌ن كه تا ئێستا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی پڕۆژەی سەرژمێریش لە عێراق، کە بڕیارە ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، لێژنەیەکی تایبەت بۆ هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی سەرژمێرییەکە رەچاوکردنی بەرژەوەندی کوردستانییان بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە پێكده‌هێندرێت و گوتی: له‌باره‌ی سه‌رژمێرییه‌وه ئێمه داوای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌كه‌ین.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی بۆ وه‌رزی سه‌رما، وته‌بێژی حكوومه‌ت گوتی: بڕیاره 259 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شبكرێت.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكوومه‌تی هه‌رێم پلانی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی سیسته‌می باج له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كان له‌مباره‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
جوتیار عادل راشیگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌به‌رده‌ستن، حكوومه‌تی عێراق 80 ملیار دۆلار قه‌رزداری هه‌رێمی كوردستانه.
H.B