ترەمپ: کارمان بە جەنگی نێوان کورد و تورکیاوە نییە

دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی سوپای ئەمەریکای لە سووریا راگەیاند

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، رایگەیاند، ماوەی سێ ساڵی هێرشی تورکیایان بۆ سەر کوردەکان راگرتووە، بەڵام ئیدی ئەوان لەو جەنگە دێنە دەرەوە.

لە زنجیرە تویتێکدا، ترەمپ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا نووسیویەتی، کوردەکان لەگەڵ ئێمە جەنگان، بەڵام ئێمەش پارە و چەکی زۆرمان پێدان. من ماوەی سێ ساڵی جەنگی نێوان تورک و کوردم وەستاندووە، بەڵام لەو کارە ئیتر ئێمە دەێینە دەرەوە.

ئاشکراشیکردووە، ئەمەریکا نیازی هەبوو تەنها 30 رۆژ لە سووریا بمێنێتەوە، بەڵام ماوەکە درێژەی کێشا. ئێمە سەربازەکانمان دگەڕێنینەوە نشتیمان.

ترەمپ لە بارەی جەنگی سووریا نووسیویەتی، ئێمە لەو جێیە دەجەنگین کە سوودی بۆمان هەبێت و تەنها بۆ سەرکەوتن جەنگ دەکەین.

H.J