تره‌مپ: سزای توند به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنین
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ سیناتۆری كۆمارییه‌كان، لیندسی گراهام كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنگرێسه‌وه سزای توند به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن.
تره‌مپ له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌یه و كۆده‌نگییه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش هه‌یه، ته‌نانه‌ت دیموكراته‌كانیش له كۆنگرێس پشتیوانی ده‌كه‌ن.
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه توركیا داوای كردووه ئه‌وه روونه‌دات، كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه سزای به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرێت.
له كۆتاییشدا تره‌مپ نووسیویه‌تی: "چاوه‌ڕێ بن"، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌ی كه سه‌پاندنی سزاكان نزیكه.
Dealing with @LindseyGrahamSC and many members of Congress, including Democrats, about imposing powerful Sanctions on Turkey. Treasury is ready to go, additional legislation may be sought. There is great consensus on this. Turkey has asked that it not be done. Stay tuned!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 13, 2019
ئ. م