نێچیرڤان بارزانی: سەردانمان بۆ بەغدا و تاران بۆ چاككردنەوەی پەیوەندییەكان بوو
K24 - ھەولێر
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له تاران گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد و ئەنجامی كۆبوونەوە و دیدارەكانی لە بەغدا و تاران خستەڕوو.
سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی دیداری نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شاندی هه‌رێمی كوردستان كرد و گووتی: "باسی سه‌ردانی شانده‌كانی هه‌رێم و به‌غدامان بۆ لای یه‌كتری كردووه‌ته‌وه‌و ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق كردووه‌ته‌وه".
راشیگەیاند: "ده‌رباره‌ی مووچه و نه‌وت و فڕۆكه‌خانه‌كان گفتوگۆمان كردووه‌و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداریان بۆ دیاریكراوه تا گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین".
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و كوردستان و دیداره‌كانیان له‌گەڵ گه‌روه به‌رپرسانی ئێران گوتی: "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و به‌رپرسانی باڵای ئێران باسی رۆڵی كاریگه‌ری ئه‌و وڵاته‌مان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا و په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان ئیران و هه‌رێمی كوردستان كردووه".
لەبارەی كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كان سه‌رۆكی حكومه‌ت گووتی: "تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌ردانه‌كان ده‌ستپێكێكی باشه و لیژنه‌كانیش كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئێستا كار له‌سه‌ر مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌تی گرنگ ده‌كرێت".
گوتیشی: "ئیران دراوسێیه‌كی گرنگه و رێگه‌ناده‌ین هه‌رێمی كوردستان ببێته مه‌یدانێك ھیچ ھێزێكی سەربازی بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردنە سەر دراوسێكانمان، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی باشه و پێش سه‌ردانمان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ مه‌كگۆرك و به‌رپرسانی دیكه كۆبووینه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشن".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "وه‌ك به‌رده‌وامیدان به‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له به‌غدا كردوومانه، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی داڤۆس له سویسرا، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری نه‌وتی كۆبوونه‌وه‌مان ده‌بێت".
نێچیرڤان بارزانی گوتی: "له‌و سه‌ردان و دیدارانه‌ی به‌غدا و تاران، هیچ رێككه‌وتنێك واژۆ نه‌كراوه‌و ئێمه كارمان له‌سه‌ر باشكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان كردووه".
سەبارەت بە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كەرتی نه‌وت، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: "دوو جۆر چاره‌سه‌ر هه‌یه، یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به ئێستاوه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ و یه‌كێكی دیكه‌یان چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییه كه پێویستی به كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر و ماوه‌ی زۆرتر هه‌یه تا بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا بێت".