چیرۆكێك به‌ر له نووستن بۆ گه‌وره‌كان (له خه‌می گه‌شه‌پێداندا)
به‌شی یه‌كه‌م
ئابووریناسی به‌ناوبانگ و مامۆستای زانكۆی هارڤارد (دانی رۆدریك) له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا (پارادۆكسی جیهانگیری - The globalization Paradox) زۆر دیوی نه‌بینراوی سه‌ختی و ریسك و رێگه‌كانی بازرگانی و گه‌شه‌پێدان ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌و به تێشوویه‌كی پڕ تفاقی شیكارییه‌وه گه‌شتێكی دوور و درێژ به‌ناو شاڕێ و تووله‌ڕێ و دارستان و جه‌نگه‌ڵ و لێڕه‌وار و به‌نده‌ر و ده‌ریاكانی سه‌ر رێگه‌ی بازرگانی و گه‌شه‌پێدان ده‌كات.
به‌شێكی زۆر له‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی له‌و كتێبه‌دا ده‌یانگێڕیته‌وه زیاتر له دیمه‌نه‌كانی ناو فلیمێك ده‌چن كه لیوان بێت له ڕیسك و ماندوبون و ئازایه‌تی و برسیه‌تی و جه‌نگ و مردن و تێپه‌ڕین به‌ناو جه‌نگه‌ڵ و تۆف و ڕه‌هێڵه و لافاوودا.
ئه‌ده‌بیات و مێژووی ئابووری پڕیه‌تی له‌باسی مێژووی بازرگانی و گه‌شه‌پێدانی ئابووری، ئه‌م كاره‌ی رۆدریكیش له‌و رووه‌وه تاكه كار نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌وه ده‌مانخاته سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی نووسین له‌باره‌ی خه‌مه‌كانی گه‌شه‌پێدان له وڵاتی خۆمان، زیاتر گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و چیرۆكه سه‌رنجڕاكێشه‌كانیه‌تی.
به‌ر له‌وه‌ی چێژی چیرۆكه‌كان له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر به‌شكه‌ین، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ته‌نها سه‌رنجدان له چه‌ند نمونه‌یه‌كی وه‌ك به‌سه‌رهاته سه‌خت و قاره‌مانانه‌كانی بازرگانه سه‌ركیشه‌كانی به‌ریتانیاو قوربانیدانه هه‌مه‌جۆره‌كانیان و چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی بازرگانیی پێستی سمۆره و دروست كردن و گه‌وره‌كردنی كۆمپانیای (هندسۆن) له‌سالی 1670، ناچارمان ده‌كات هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین و ڕاسته‌وخۆ به هاو نیشتیمانیانی خۆمان بڵێین:
تۆ ئه‌گه‌ر پێت وابێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سرووشت به‌خشندانه كه‌ره‌سته و سه‌رچاوه‌ی سروشتی و ئابووریی به وڵاته‌كه‌ت به‌خشیوه ئیدی گه‌شه‌سه‌ندن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون كارێكی ئاسانه ئه‌وه بزانه كه هه‌رگیز به‌چاوی خۆت نایبینیت، ئه‌گه‌ر پێیشت وابێت ئه‌وه كاری نه‌كرده‌یه‌وه و گه‌یشتن به‌و خه‌ونه ئه‌سته‌مه ئه‌وه خۆت راده‌ستی قه‌ده‌ری دواكه‌وتوویی كردووه و هه‌ر ئه‌ویش ده‌بێته چاره‌نووست.
تۆ بزانه گه‌شه‌سه‌ندن چه‌ند ناكۆك و نه‌سازاوه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌نده و زیاتریش دوژمنه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ڵی.
تۆی هاووڵاتی بڕوا به‌و گوتاره ساده و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره مه‌كه كه ده‌ڵێ مادام ژێر زه‌ویمان پڕه له نه‌وت و كانزا، ئیدی ده‌بێ به‌بێ ماندووبوون و چه‌رمه‌سه‌ری خۆمان و نه‌وه‌كانمان به یه‌خه‌ی سپی و جل و به‌رگی ئاڵ و واڵاوه ژیانی شاهانه بژیین، ده‌بێ هه‌موومان له‌بن داری گه‌نده‌ڵی راكشێین تاكو هه‌نجیری مووچه و خه‌ڵات و به‌رات ده‌كه‌وێته ناو ده‌ممان.
تۆی سه‌ركرده و سیاسیش بزانه كه به‌خت یاوه‌ری وڵاته‌كه‌ت نه‌بووه و چه‌رخی مێژوو له‌به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌سووڕاوه وه‌ك ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو، خۆیشت هه‌مو ده‌رفه‌ته‌كانت له‌ده‌ست داوه، ئیدی تا زووه له‌و خه‌وه راچڵه‌كێ و بزانه كه ئێستا گه‌شه‌سه‌ندن كارێكی ئاسان نییه و پێویسته كۆششی زۆر زیاتر بكه‌یت، پێشكه‌وتنه ئابوورییه‌كان و كرانه‌وه و كێبڕكیێ دنیای ئه‌مڕۆ چه‌ند یارمه‌تیده‌رن له‌به‌رده‌م كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژاریی سه‌خت، هێنده و زیاتریش به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌وانه‌ی له‌و كاروانه به‌جێماون.
تۆی ئابووریناسیش واز له‌و وه‌عز و ئامۆژگاری و ره‌چه‌ته نه‌زۆك و به‌سه‌رچووانه بێنه كه ده‌یان ساڵه له خوێندكارێكی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی ئابوورییه‌وه تاكو پرۆفیسۆرێكی ئه‌م وڵاته ده‌قی پێوه‌گرتووه، ئیدی به‌س ته‌نها به پێهه‌ڵدانی ده‌شتی شاره‌زوور و كه‌شوهه‌وا و خاك و ئاوی هه‌رێم، لیك به‌ده‌می خوێنه‌راندا بێنه خواره‌وه و كاربه‌ده‌ستان بخه‌ره هه‌له‌كه سه‌مای ساخته، به‌س كه‌رتی كشتوكاڵ و گه‌شتیاری به هه‌موو دواكه‌وتوویی و ده‌رد و گرفت و كۆسپه‌كانیه‌وه وه‌ك چه‌كێكی ڕاستێنراو نمایش بكه بۆ هاووڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتداران، وه‌ك ئه‌وه‌ی به مۆركراوی له گیرفانیاندا بێت و هه‌ركا‌ت ئاره‌زوو بكه‌ن به‌ئاسانترین شێوه و به‌كه‌مترین ماندووبوون بیكه‌نه‌وه به كاش.
به گشتی ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت وڵاته‌كه‌ت هه‌نگاوێك بچێته پیشه‌وه، ده‌بێ هه‌مووان مێشك و بازوویان زیاتر بخه‌نه‌كار، هه‌مووان كاری زیاتر بكه‌ن و كاتی كه‌متر به فێڕۆبده‌ن و سه‌رچاوه و دارایی كه‌متر به‌هه‌ده‌ر بده‌ن، كرێكاران و كارمه‌ندان زیاتر و دڵسۆزانه‌تر كاربكه‌ن و خۆیان ماندووبكه‌ن، بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر سه‌ركێشی و ریسك بكه‌ن و پرۆژه‌ی به سوود بخه‌نه‌گه‌ڕ و ببنه نموونه‌ی (بازرگانه سه‌ركێشه‌كان)ی چیرۆكی بازرگانی پێستی سمۆره و دروستبوونی كۆمپانیای (هه‌دسۆن) –كه پاشتر باسیان ده‌كه‌ین-، سیاسی و سه‌ركرده‌كان شه‌و و رۆژ بخه‌نه سه‌ریه‌ك بۆ بنیاتنان و پێشخستنی دامه‌زراوه‌كان و سه‌روه‌ركردنی یاسا و داڕشتنی رێسای گه‌مه ئابوورییه‌كان و پابه‌ندكردنی هه‌مووان پێوه‌ی، له رووی كرده‌نییشه‌وه نموونه‌ی رۆڵی پاشا (چارلزی دووه‌م) و شازاده (رۆبه‌رت)ی خوشكه‌زای پاشا و بازرگانی سه‌ركێش لێزان و قوربانیده‌ر ببینن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و و هاوڕێكانی له گه‌شتی بازرگانیی پێستی سمۆره‌دا رۆڵیان بینی.
ئابووریناسان ده‌بی كۆششی تاقه‌ت پرووكێن ئه‌نجام بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی میتۆد و مۆدێلی گه‌شه‌پێدانی گونجاو، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌ر‌هه‌مداری، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی كێبڕكێ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له ئابووریدا پێی ده‌گوترێت تایبه‌تمه‌ندیی رێژه‌یی (المیزة النسبیة - Comparative advantage) و..هتد.
تۆی خوێنه‌ری به‌ڕێزیش نموونه‌ی هه‌موو ئه‌وانه له چیرۆكه كۆن و پڕ چێژه‌كاندا بخوێنه‌ره‌وه، كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وتاره‌دا پێشكه‌شیان ده‌كه‌ین.
* پسپۆڕی ئابوری و دارایی گشتی