یه‌كه‌مین لێدوانی نێیمار دوای په‌یوه‌ندیكردنی به پاریس سانجێرمان
دوای ئه‌وه‌ی نێیمار به فه‌رمی ریزه‌كانی بارسێلۆنا ی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد، رایگه‌یاند كه هاتوومه‌ته پاریس بۆ ئه‌وه‌ی ناسناوی گه‌وره له‌گه‌ڵ پاریسییه‌كان ببمه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا، هێرشبه‌ری به‌رازیلی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی پاریس سانجێرمان كرد، له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه گوتی: له مێژه نیازم په‌یوه‌ندیكردنم به یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌بووه، حه‌ز و ویستێكی گه‌وره‌ی یانه‌ی پی ئێس جی و هانده‌رانیان بۆ بردنه‌وه نازناوه گه‌وره‌كان، والێكردم جانتایه‌كه‌م به‌پێچمه‌وه و به‌ره‌و پاریس بێم.
نێیمار ده‌شڵێت: هاتوومه‌ته پاریس بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هاوڕێ و هاونیشتیمانییه‌كانم له پاریس سانجێرمان بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی هانده‌ران و ئیداره‌ی یانه‌كه بهێنمه دی.
نێیمار گوتیشی: من 4 وه‌رزه له خولی ئه‌ورووپا یاری ده‌كه‌م و ته‌واو پێگه‌یشتووم و بۆ بڕینی به‌ربه‌سته‌كان و رووبه‌ڕبوونه گه‌وره‌كان ئاماده‌م.
نێیمار به‌ڵێنی به هانده‌رانیش ده‌دات كه ده‌رگای خۆشی به‌ڕووی پاریسییه‌كان دا بكاته‌وه و ده‌ڵێت: ده‌بێت خۆشبه‌ختی بۆ ملیۆنان هانده‌ری یانه‌كه‌م بهێنم كه له سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌واداری یانه‌ی پاریس سانجێرمانن.
نێیماری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی پێگه‌یشت، دواتر له هاوینی 2013 به گرێبه‌ستێكی گوماناوی روویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا، دوێنێش به فه‌رمی به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان بووه گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی تۆپی پێی جیهان.