نوێنه‌ری كوردستان24 له‌ ئه‌مریكا ده‌بێته‌ ئه‌ندامی تیمی به‌ڕێوبه‌رانی رێكخراوێكی میدیایی

رێكخراوی په‌یامنێرانی بیانی له‌ ئه‌مه‌ریكا

K24 – هه‌ولێر:

نوێنه‌ری میدیایی كوردستان24 له‌ ئه‌مه‌ریكا، ره‌حیم ره‌شیدی، وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رێكخراوی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی په‌یامنێرن و خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكان هه‌ڵبژێردرا، كه‌ ژماره‌یان 300 میدیاكاره‌.

ئه‌و رێكخراوه‌‌، ساڵی رابردوو له‌ نیویۆرك دامه‌زراوه‌ و نووسینگه‌ی له‌ واشنتن و لۆس ئه‌نجلۆس هه‌یه‌ و ساڵانه‌ چالاكی تایبه‌ت به‌ كایه‌ی میدیای ئه‌نجامده‌دات و ئه‌ندامه‌كانی به‌ ته‌كنیكی نوێی میدیا ئاشنا ده‌كات.

ره‌حیم ره‌شیدی، ته‌نیا كورده‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی رێكخراوه‌كه‌، بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری و ژماره‌ی ده‌سته‌كه‌ 10 میدیاكاره‌.

رێكخراوه‌كه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، ره‌حیم ره‌شیدی، پشتیوانی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و هاوكات شیعر به‌ زمانی كوردی ده‌نووسێت.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، دوای به‌جێهێشتنی ئێران، ره‌شیدی له‌ سوید گیرساوه‌ته‌وه‌ و دواتر چووه‌ته‌ فه‌ره‌نسا و له‌ 2010ه‌شه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیت و هاوكات په‌یامنێری كوردستان تی ڤی و زاگرۆس عه‌ره‌بییه‌.

وێنه‌ی ئه‌ندامانی نوێی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كه‌
وێنه‌ی ئه‌ندامانی نوێی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كه‌
وێنه‌ی ره‌حیم ره‌شیدی له‌ سایتی رێكخراوه‌كه‌ وه‌رگیراوه‌
وێنه‌ی ره‌حیم ره‌شیدی له‌ سایتی رێكخراوه‌كه‌ وه‌رگیراوه‌
ده‌قی نووسینی رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی پرۆفایلی ره‌حیم ره‌شیدییه‌وه‌
ده‌قی نووسینی رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی پرۆفایلی ره‌حیم ره‌شیدییه‌وه‌