فه‌رمانێكی وه‌زاری له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه سه‌عید، رایگه‌یاند، دوای خستنه‌ڕووی چوار بژارده بۆ حكومه‌ت و به ره‌چاوكردنی دوایین ھەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە پەتای كۆرۆنا، ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
بڕیاره‌كان
1- قوتابیانی قۆناغی یه‌ك تا 3 به ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێن.
2- پۆله‌كانی چواری بنه‌ڕه‌تی تا 11ی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌نجامی وه‌رزی یه‌كه‌میان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
3- له 1ی حوزه‌یران ته‌نیا قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و پێنجه‌می په‌یمانگه‌كان تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
4- قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه ناحكومییه‌كان ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و تاقیكردنه‌وانه بكه‌ن، كه نێوده‌وڵه‌تین.
5- قوتابخانه لۆكاڵییه ناحكومییه‌كان كه سیستەمی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
6- قوتابخانه بیانییه ناحكومییه‌كان به گوێره‌ی سیستەمی وڵاتی خۆیان تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.