فیلمی كوردی سه‌رنجی بینه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كان راده‌كێشێت
K24- هه‌ولێر:
هەفتەی فیلمی کوردی لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. لە فیستیڤاڵەکەدا ٦ فیلمی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداردەبن و ماوەی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. لە یەکەم رۆژی فیستڤاڵەکەدا بینەرە ئەڵمانی و بیانییەکان فیلمەکان بە جیاواز و قوڵ لە وه‌سف ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له فیلمه‌كان به‌ناوی "بڕیارێكی قورس" له ده‌رهێنانی ئه‌نده‌ر ئۆز قه‌هره‌مان، له یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته‌ی فیلمی كوردی نیشاندرا. چیرۆكی ئه‌و فیلمه باس له ژیانی کچێکی کورد لە شارۆچکەی هەکاری باکووری کوردستان ده‌كات، كه لەگەڵ باوک و براکەی دەژیت. جگە لە کێشە داراییەکانی ئه‌و خێزانه كورده، برای ئەو کچە خۆی گرێی دەروونی هەیە و دەیەوێت ئەو پارەیەی لە کارەکەی دەستی دەکەوێت، کۆیبکاتەوە نەشتەرگەری جوانکاری بۆی بکات.
له‌مباره‌شه‌وه بێستون زریان، ئەندامی دەستەی ئامادەکاری هەفتەی فیلمی کوردی لایپزیگ له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه، "ئامانجی ئێمه له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌فته فیلمی كوردی بۆ ئاشنابوونی كورد و ئه‌ڵمانییه‌كان به كلتووری یه‌كتر و ببێت به ده‌رفه‌تێك، بۆ ئه‌وه‌ی نیشاندانی فیلمی كوردی هه‌م به كوردانی تاراوگه و هه‌میش بۆ خه‌ڵكی ئه‌ڵمانی".
هەفتەی فیلمی کوردی لایپزیگ لە ساڵی ۲٠۱٥ ـەوە دەستی پێکردوە و ساڵانە لە شاری لایپزیگ له ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، تێیدا فیلمی دەرهێنەرە کوردەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان پیشانی کورد و ئەڵمانەکان دەدرێت.
H.B