ئەمنستی: نابێت دووبارە هاووڵاتی مەدەنی لە باکووری سووریا ببنە قوربانی

رێکخراوی ئەمنستی بۆ مافەکانی مرۆڤ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

رێکخراوی ئەمنستی جیهانی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، خەڵکی باکووری سووریا چەند جارێک دووچاری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و ئاوارەبوون بوونەتەوە، تورکیا دەبێت لەژێر یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان، گیان هاووڵاتیانی مەدەنی بپارێزێت و دڵنیا بێت کە دەستیان بە هاوکارییە مرۆییەکان دەگات.

ئەمنستی داوا دەکات، ئەو کەسانەی دەیانەوێت ناوچەکە جێبهێڵن، دەبێت رێڕەوێکی ئارامیان بۆ بکرێتەوە.

ئەمنستی ئەوەشی نەشاردۆتەوە، لە جەنگی پێشووی سوپا تورکیا و هاوپەیمانەکانی و هێزە کوردییەکان، چەندین هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و نابێت ئەمە دووبارە ببێتەوە.

H.J