خۆپیشاندەرێكی دیكە لە بەغدا كوژرا

خۆپێشاندان لە چەند پارێزگایەك بەردەوامە

K24 - ھەولێر

خۆپیشاندەرێکی دیکە لە بەغدا کوژرا و لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراقیش، سەرۆک وەزیران بە کوشتن و بریندارکردنی خۆپیشاندەران ناودەبات.

خۆپیشاندانەکانی بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق بەردەوامن و خۆپیشاندەرێکی دیکە کوژرا و 13ی دیکە برینداربوون.

هاوکات، بەدر زەیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، فەرمانی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران، لەلایەن دەسەڵاتێکی باڵاوە دراوە، بۆیە حکومەتەکەی مستەفا کازمی لە دەستدرێژی کردنە سەر خەڵکی ناڕازی بەرپرسیارە، داوای سزادانی ئەو کەسانەی کرد، کە فەرمانەکەیان داوە و ئەوانەشی تەقەیان کردووە.

هاوکات، حوسێن عەرەب گوتەبێژی هاوپەیمانی عراقیون، داوای لە سەرۆک وەزیران کردووە، بە زووترین کات، ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە بکوژانی خۆپیشاندەران ئاشکرابکات.

شەوی 26-27/7/2020، دژی نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندان لە چەند پارێزگایەكی عێراق دەستیپێكردەوە و دوێنێش دوو خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.