نرخی زێڕ داڕما
K24 - ھەولێر
لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریکی، نرخی زێڕ بۆ کەمترین ئاستی دوو هەفتەی رابردووی دابەزی، هاوکات گوشارەکان بۆ سەر ئەو کانزا زەردە زیادی کردووە بەوەی رێوشوێنی پاڵپشتی زیاتر لە لایەن ئەنجومەنی بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکاوە رابگەیەندرێت.
نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە رێژەی 0.04% بۆ 1913 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە لە کاتێکدا دوێنێ نزیکەی 60 دۆلار دابەزی.
هەروەها لە گرێبەستەکانی داهاتووش بۆ کۆتایی ئەمساڵ بە رێژەی 0.47% بۆ 1919.50 بەرزبووەوە لە کاتێکدا بەهەمان شێوە لە مامەڵەکانی دوێنێدا بە رێژەی زیاتر لە 2% دابەزی.
سەرەڕای ئەوەی دوێنێ پێنوێنی دۆلار بەرزبووەوە گوشاری خستە زێڕ و دایبەزاند، بەڵام لە مامەڵەی بازاڕەکانی ئاسیا بە رێژەی 0.14% بۆ 93.55 خاڵ دابەزی.
بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
100دۆلاری ئەمەریکیی بەرامبەر بە 123000 دیناری عێراقیی
100یۆرۆ بەرامبەر بە 144000 دیناری عێراقیی
100پاوەنی بریتانیی بەرامبەر بە 156000 دیناری عێراقیی
100لیرەی تورکیی بەرامبەر بە 16300 دیناری عێراقیی
100ھەزارتومەنی ئێرانیی بەرامبەربە 4700 دیناری عێراقیی
1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 1732 دیناری عێراقیی
نرخی زێڕلە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 380000 دیناری عێراقیی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 333000 دیناری عێراقیی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 283000 دیناری عێراقیی