مەهاباد قەرەداغی بانگی ئازادی لە راپەڕینەکەی کفری دا

ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد

K24- هەولێر:

مەهاباد قەرەداغی یەکێک بوو لەو خانمانەی کورد لە راپەرینی ساڵی 1991، هاوشانی پیاوان، دژی رژێم راپەڕی و بانگەوازی ئازادیی کرد.

لە لێدوانێکی ساڵی پاری بۆ کوردستان24 مەهاباد قەرەداغی، کە ئەمڕۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد لەوبارەوە رایگەیاندبوو، بەرەبەیانی 9ـی ئادار، بە ئامبوڵانسی نەخۆشانەی کفری، بە شەقامەکانی شار سووڕامەوە و بانگەوازی ئازادکردنی شارەکەم بڵاوکردەوە.

ئەماژەی بەوەشکردبوو، بەهۆی ئەوەی زیندانی سیاسی بووە، خەڵکی شارەکە ناسیویانە و باوەڕیان بە بانگەوازەکەی کردووە.

ئەو خاتوونە لە ساڵی 1980 بەهۆی نووسینی هۆنراوەی بەرگری و نیشتمانی، لە لایەن رژێمی بەعس زیندانیی کراو و ماوەی یەک ساڵ زیندانیی کرا.