ئه‌و پیاوه‌ی له‌ كوردستان بوو له‌ رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی ترامپ وتارێكی پێشكه‌شكرد

به‌ڵێنیداوه‌ زانیاری له‌ باره‌ی كورد ده‌داته‌ ترامپ

K24 - هه‌ولێر:

فرانكلين گراهام كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو، بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی خێرخوازی له‌ هه‌رێمی كوردستان بوو، به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد ترامپ، وه‌ك 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد و تێیدا وتارێكیشی پێشكه‌شكرد.

گراهام هه‌فته‌ی پێشوو كه‌ سه‌ردانی كوردستانی كرد، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، زانیاری له‌ باره‌ی گه‌لی كورده‌وه‌ ده‌داته‌ دۆناڵد ترامپ و له‌ ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان ئاگاداری ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رۆكی رێكخراوی ساماریتان پیرس، دۆستێكی نزیكی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌، له‌ كاتی سه‌ردانیشیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، ستایشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد، كه‌ ته‌واوی پێكهاته ئایینییه‌كانی پاراستووه‌، به‌تایبه‌تیش كریستیانه‌كان.

فرانكلین گراهام، خاوه‌نی رێكخراوی ساماریتان پیرسی خێرخوازییه‌ و له‌ ساڵی 2007ه‌وه‌ تاكو ئێستا، به‌ بڕی زیاتر له‌ 15 ملیۆن دۆلار، پرۆژه‌ی خێرخوازی جێبه‌جێكردووه‌.

 

لێدوانی تایبه‌ت فرانكلین گراهام، بۆ كوردستان 24، كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ هه‌رێمی كوردستان بوو