کۆرۆنا ژیانی لە کاپتنەکەی عێراق سەندەوە

ئەحمەد رازی کۆچی دوایی کرد

K24- هەولێر:

یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، کاپتن ئەحمەد رازی، ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

ئەو ئەستێرەیەی تۆپی پێی عێراق، لە بەغدا و بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە لە گیانیدا، چانسی مانەوە لە ژیان لەدەستدا.

بڕیاربوو ئەحمەد رازی ئەمڕۆ بۆ ئوردن یان هەولێر بە مەبەستی چارەسەر بگوازرێتەوە، بەڵام نەخۆشییەکەی بواری ئەوەی پێنەدا.

پێنجشەممەی رابردوو، تەندروستی ئەو یاریزانە تێکچوو، ئەمەش دوای ئەوەی نەخۆشخانەی جێهێشت، ئەمەش وایکرد پزیشکان بۆ نەخۆشخانەی نیعمان لە بەغدا بیگوازنەوە.

رازی کە پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراقیش بوو، دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە و زیاتر تێکچوونی دۆخی تەندروستی، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ئەحمەد رازی لە ساڵی 1964 کە دایکبووە و لە مۆندیالی ساڵی 1986 تاکە گۆڵی هەڵبژاردەی عێراقی بەرامبەر بە بەلجیکا تۆمارکرد.

هەروەها لە ساڵی 1988، بە باشترین یاریزانی ئاسیا هەڵبژێردرا.