مەسرور بارزانی: بڕیاری گرنگ دراون لە بەرژەوەندیی خەڵک
K24 - هەولێر
لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی دەڤەری پیشەسازیی خۆراک لە دهۆک مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد "بڕیاری گرنگ دراون بۆ هه‌ندێك به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش لەنێوان حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت تاوەکو؛ چاو و رزقی خه‌ڵك له ده‌ستی خۆیدا ده‌بێت و چاوی له دامەزراندنی حكومه‌ت نه‌بێت".
لە وتارێکدا لە مەراسیمەکە، ئەمڕۆ (دووشەممە، 20-7-2020) سەرۆکی حکومەت رایگەیاند "وه‌كو ده‌زانن سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كایبنه‌ی نوێ به‌ڵێنماندا گرنگی به كه‌رتی دیكه‌ی ئابووری بده‌ین و پشت به یه‌ك سه‌رچاوه نه‌به‌ستین، بۆیه په‌ره‌پێدان به كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بازرگانی، یه‌كێك بوو له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له كارنامه‌ی حكومه‌ت دا بوو و ئه‌مڕۆ خۆشحاڵم لێره‌ین بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و ناوچه پیشه‌سازییه له پارێزگای دهۆك".
مەسرور بارزانی جەختی کردەوە لەوەی "به‌رهه‌م و خێری ئه‌و ناوچه‌یه بۆ هه‌موو كوردستانه".
ئەمە سێیەم پرۆژەی ستراتیژییە لەماوەی نۆ رۆژی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی دادەنرێت یان بەگەڕدەخرێت، مەسروور بارزانی لەمبارەیەوە گوتی "ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و وه‌زاره‌ته به‌شداربووه‌كانی دیكه ده‌كه‌م بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و ناوچه‌یه، بێگومان ئه‌وه دوایین پرۆژه نابێت، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا بە سێیه‌م پرۆژه‌ی ستراتیژی داده‌نرێت و له داهاتووشدا به‌بێ جیاوازی پرۆژه‌ی ستراتیژیی له هه‌موو كوردستان دەستپێدەکرێن".
دەڤەری پیشەسازیی خۆراک لە دهۆک هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنێت. سەرۆکی حکومەتیش دەڵێ "حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگی ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه و بڕیاری گرنگیش دراون، هه‌ندێك به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش هەن لە نێوان حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت، ئامانجیش ئه‌وه‌یه: چاو و رزقی خه‌ڵك له ده‌ستی خۆیدا ده‌بێت و چاوی له دامەزراندنی حكومه‌ت نه‌بێت، كه بێگومان ئه‌وه‌ش ده‌بێته هێز و وزه بۆ هه‌موو كوردستان".
مەسرور بارزانی: سوپاس بۆ گیانفیدایی خەڵکی دهۆک
مەسرور بارزانی دەڵێ "ئه‌و قه‌یرانه‌ی توشی كوردستان بووه، كه بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناش هاوكاته له‌گه‌ڵی رێگری له حكومه‌ت نه‌كردووه پرۆژه‌كانی جێبەجێ بكات. لێره‌دا سوپاسی پارێزگاری پێشوو و پارێزگاری نوێی دهۆك ده‌كه‌م، كه رۆڵێكی دیاریان هه‌بووه له دۆخێكی سه‌خت، ده‌زانین دهۆك له دۆخێكی سه‌ختدایه كه جێگه‌ی ئه‌و هه‌موو ژماره زۆره‌ی ئاواره‌یان كرده‌وه، ئه‌وه نیشانەی دڵگه‌وره‌یی ئێوه‌یه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیانی دێرینی ناو كورد، وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه".
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی مەسرور بارزانی رایگەیاند "سه‌ره‌ڕای ئه‌و توانسته كه‌مه‌ی له به‌رده‌ستی پارێزگای دهۆك بووه، کەمتەرخەمی نه‌كراوه، هیوادارین له داهاتووشدا بتوانین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌غداش كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین ئاواره‌كان بگه‌ڕێینه‌وه ناوچه‌كانیان. سوپاسی گیانی فیداكاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌كه‌م له شه‌ڕی دژی داعش و تیرۆریستان، خه‌ڵكێكی زۆر گیانی خۆیان به‌خشی، سه‌ری رێزیان بۆ داده‌نوێنین. به‌رهه‌می ئه‌و پرۆژانه ره‌نگه له كاتێكی نزیكدا به‌ده‌ستبێت، ئینجا دیارده‌بێت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌ت بۆ هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه ستراتیژیانه بڕیاری دروستن.
هـ.ر.