په‌كه‌كه 7 باره‌گای خۆی له شنگال چۆڵكرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له شنگال، 7 باره‌گای خۆیان چۆڵكرد، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی قه‌زاكه‌یه.
هه‌ریه‌كه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ت فیدرالی عێراق، له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال رێككه‌وتوون، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ش، نابێت هیچ هێزێكی چه‌كداری له قه‌زاكه بمێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بڕەخسێندرێت.
تا ئێستاش به‌شێكی زۆری ئاواره‌كانی شنگال، به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و چه‌ندین رێكخراو و گرووپی دیكه‌ی چه‌كدار، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان و پێشتریش باسیان له‌وه كردووه جیا له‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری پێویست له ناوچه‌كانیان نییه، هه‌ست به سه‌قامگیریش ناكه‌ن به‌هۆی ئه‌و گرووپانه.
رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه 27/11/2020، ئاڵای گرووپه چه‌كداره‌كان له‌ناو شنگال هێنراونه‌ته خواره‌وه، كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌بێ گرووپه چه‌كدارییه‌كان، 5 كیلۆمه‌تر بچنه ده‌ره‌وه‌ی شنگال.