كوردستان24 وێنەی شەھیدو بریندارانی شەڕی ئەمڕۆی خورماتوو بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە لە خورماتوو شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا و دەیان چەكداری داعش كوژران و برینداربوون، ژمارەیەك پێشمەرگەش شەھیدو برینداربوون.
بە گوێرەی زانیاری پەیامنێری كوردستان24، لە ھێرشەكەی ئەمڕۆی داعش لە سنووری زەرگەی خورماتوو، دوو فەرماندەی پێشمەرگە بەناوەكانی مقەدەم عەبدوڵڵا جەمیل و رائید كاوە خورشید شەھیدبوون و ژمارەیەكی دیكەی پێشمەرگەش برینداربوون.