ئەحمەدی نەژاد توڕە كۆمەڵایەتییەكان بە خۆیەوە سەرقاڵ دەكات

داوا دەكات پەیجی تویتەرەكەی فالۆو بكەن

K24 - ھەولێر

سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران مەحموود ئەحمەدی نەژاد بە زمانی ئینگلیزی داوا لە خەڵك دەكات پەیجی تویتەرەكەی فالۆو بكەن، لە كاتێكدا تویتەر لە ئێران قەدەغەیە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، شێوازی ئینگلیزی قسەكردنی ئەحمەدی نەژادە، كە بە زمانی عەرەبی بە "بسم اللە الرحمان الرحیم" دەستپێدەكات و دوای بە ئێنگلیزی خۆی دەناسێنێت و داوای فاڵۆو كردنی لە تویتەر دەكات، كە لە ئێران قەدەغەیە و بە ئاسایی ناكرێتەوە.

ڤیدیۆكە لە فەیسبوكی بی بی سی بەشی فارسی بڵاو كراوەتەوە و كۆمێنتی خەڵك لەسەر شێوازی قسەكردنی ئەحمەدی نەژاد ئەوەندی دیكە گاڵتەئامێزتر كردووە.

یەكێك نووسیوە "پێم وایە ئەم نەخوێندەوارە 6 مانگ پێچووە تا ئەو رستەیە لە بەركردووە" و  جنێوێكیش پێدەدات.

یەكیكی تر دەپرسێت "تویتەر كە لە سالی 2010 (كاتی خۆپیشاندانی لایەنگرانی بزووتنەوەی سەوز) ئامرازی فیتنە و سیخوریی ئەمریكا بوو، ئێستا بووەتە چارەسەر؟".

JS