مانه‌وه‌ی شاره‌كانی عێراق به وێرانه‌یی درووستبوونی داعشی دووه‌م خێراتر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری "The National Interest"ـی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: "ئاماژه‌كانی داهاتووی عێراق له‌باره‌ی كۆتایی هاتنی داعشه‌وه جێگای دڵنیایی نین، سه‌ره‌ڕای هه‌ره‌سهێنانی رێكخراوه‌كه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراقدا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی هێزه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا هه‌موو شتێك نییه، چونكه ده‌بێت هاوشانی كۆتایی سه‌ربازی داعش، پرۆسه‌ی سیاسیش بۆ خه‌ڵكی جێگای دڵنیایی بێت، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌دا كه له ساڵی 2014 وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون".
مووسڵ، كه شارێكی گه‌وره و گرنگی عێراقه و بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی "خه‌لافه‌ت" بوو، به‌ڵام دوای زیاتر له 4 مانگ له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراق به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێشتا به‌ده‌ست وێرانكارییه‌وه ده‌ناڵێنێ. جگه له‌وه‌ش بارودۆخی تایفه‌گه‌ری ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ری به‌رهه‌مهێنانی توندوتیژی به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌وه‌ش پرسێكه هێشتا له عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌گه‌ری زۆره داعشی دووه‌میش به‌رهه‌م بهینێ".
عیراق به قۆناغێكی توندی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی پاش نه‌مانی داعشدا تێده‌په‌ڕێ، نرخی نه‌وتیش كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی و یه‌كه‌می داهاتی عێراقه دابه‌زیوه، حكومه‌تی عێراقی پێویستی به پاره‌یه‌كی زۆره تا سه‌رله‌نوێ ئه‌و ناوچه وێرانكراوانه ئاوه‌دان بكاته‌وه‌و شاره‌كان له وێرانه‌یی ده‌رباز بكات. بێكارییه‌كی زۆریش له‌ناو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، له‌و شاره‌ی كه ریژه‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی 4 ملیۆن كه‌سه، رێژه‌ی بێكاری له‌ناو گه‌نجه‌كانیدا زۆر به‌رزه".
گۆڤاره‌كه نوسیوویه‌تی ئه‌گه‌ر خه‌رجییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2003 وه تا ئێستا گه‌یشتبێته نزیكه‌ی یه‌ك ترلیۆن دۆلار و 5 هه‌زار سه‌ربازی به كوشت دابێت، ده‌توانین بڵێن، تێچووی قۆناغی دوای داعش زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام هێنده‌ی ئه‌و قه‌باره‌یه نابێت كه ئه‌مریكا له 2003وه له عێراق خه‌رجیكردووه.
به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ ئه‌و هه‌موو وێرانه‌ییه‌ی جه‌نگی داعش درووستیكردووه، جگه له چه‌ند ملیۆن دۆلارێك بۆ شه‌ڕه‌كه و ناردنی چه‌ند سه‌ربازێك هیچی دیكه‌ی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان نه‌كردووه. بۆیه هه‌موو ئه‌وانه ده‌یسه‌لمێنن، كه ئه‌مریكا به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێت كه ئه‌ركی پاش كۆتاییهاتنی داعش پێویستی به‌و هه‌مووملیار و قوربانییه‌ی ئه‌مریكا نییه كه پێشتر له عێراق به‌خشیوویه‌تی.
هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه پێیانوابێت، خه‌رجییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، پاش كۆتاییهاتنی داعش كه‌مده‌بیته‌وه، واشنتن هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات گه‌ر هاتوو بریاربدات، هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق كه‌مبكاته‌وه. چونكه گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر و ته‌حه‌دیات كه پێویسته ئه‌مڕۆ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی شاره وێرانبووه‌كانی باكوور و رۆژئاوای عێراقه، به‌شیوه‌یه‌ك تایفه‌گه‌ریتی و سیاسه‌ت تێپه‌ڕێنێت، به‌تایبه‌تی عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هه‌نگاو ده‌نێت و پێویسته ئه‌و په‌یام و نامانه بۆ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بنێردرێ كه حكومه‌تی داهاتوو، حكومه‌تی یه‌كڕیزی نیشتمانی ده‌بێت".
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێویسته، پلانێكی بوێرانه و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی شاری مووسڵ ده‌ست پێبكات و سه‌رۆكایه‌تی تیمێكی تایبه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه بكات كه له سه‌ركرده ناوخۆیی و هه‌ریمایه‌تییه‌كان پێكهاتبێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناوبانگێكی باشیان هه‌یه له سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بونیاتنانه‌وه‌و ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و ده‌رفه‌تێكی خێرا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆیان".
گۆڤاره‌كه له كۆتاییدا نوسیوویه‌تی "تیچووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كانی عیراق گه‌وره‌یه، به‌ڵام به‌راورد به‌و خه‌رجییانه‌ی پیش‌تر ئه‌مریكا كردوونی، زۆر كه‌متره.