هاووڵاتیانی سنووری قەزای شەقڵاوە ئاگادار دەكرێنەوە
K24- هەولێر:
لە راگەیەندراوێكدا قایمقامی قەزای شەقڵاوە هاووڵاتیانی سنووری قەزاكە ئاگادار دەكاتەوە، كە نابێت بە هیچ شێوەیەك لە ماڵەكانیان دەربچن، تەنیا بۆ چەند حاڵەتێك نەبێت كە لە ناوەڕۆكی ئەم راگەیەندراوە ئاماژەیان پێدراوە و داواشیان لێ دەكات، پابەندی رێنماییەكان بن.
دەقی راگەیەندراوەكە:
ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی زێدە ئازیزی سنوری قەزای شقڵاوە:
تکایە بۆ پاراستنی تەندروستی خۆتان و ماڵ و مناڵ و خۆشەویستانتان پابەند بن بەڕێنماییەکان.
1- لە سبەینێ کاتژمێر 12 شەو 16/17/3 قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان قەزای شقڵاوە و دەورووبەری دەچێتەبواری جێبەجێ کردن، هاتوچۆ لەناو سەنتەری قەزا سنوردار دەبێت، واتا تەنها بۆ کاری زۆر پێوییست یان دابین کردنی پێداویستی دەبێت .
2- لە سبەینێ بەیانی 16/3 گشت بازاڕەکان و ناوچەی پیشەسازی و پیشانگای ئوتومبیل دادەخرێت تەنها فڕنی نان و صمون، مارکیت، دەرمانخانە، سەوزە ومیوە، بەنزینخانە کراوە دەبن، بەمەرجێك پابەندی ڕێنماییەکانی لیژنەی بەدواداچونی قائمقامیەت بن، هەروەها ئۆتۆمبیلی غاز لەکار دەبێ.
3- تکایە بۆ دابین کردنی پێداویستی ڕۆژانە تەنها یەك کەس دەربچێت و پابەند بن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، دوور بکەونەوە لە گردبونەوە و قەرەباڵغی
بەڕێزان بۆ ئەوەی پارێزراو بن تکایە دەرمەچن لە ماڵەکانتان.
جوان رفیق فتح الله
قائمقامی قەزای شقڵاوە
H.B