گوته‌بێژی حكومه‌ت روونكردنه‌وه له باره‌ی "كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وه‌زیران" ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی ده‌نگۆی "كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م" بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندیك كه‌ناڵی میدیایی ناوخۆیی به مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی رای گشتی، هه‌واڵی بێ بنه‌ما بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه كراوه، بابه‌ته‌كه دووره له‌راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاووڵاتیان و دابینكردنی خۆراك و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له كاره له پێشینه‌كانی حكومه‌ته.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
"روونکردنەوەیەك لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لە هەندێ کەناڵی میدیایی ناوخۆیی، بەمەبەستی بەلاڕێدا بردنی رای گشتی، هەواڵی بێ بنەما بڵاوکراوەتەوە كە گوایە حکومەت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بۆ وەزیرانی کابینەی نۆیەمی کڕیوە.
ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەكی نییە. لەم كاتە ھەستیارەدا، پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان و دابینکردنی خۆراک و مووچەی فەرمانبەران، لە كارە پێشینەكانی حكومەتە.
ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەستیارە، هەر یەکەیان بە پێی پسپۆڕییەکەی، بەتەواوەتی خۆیان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی هاووڵاتیان تەرخانکردووە.
داوا لە داواکاری گشتی دەکەین، رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە بگرێتە بەر ، کە دەبنە هۆی ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی و نانەوەی ئاژاوە بۆ مەرامێکی سیاسیی دیاریکراو و لەمەودوا رێگە بەم چەشنە چەواشەکارییانە نەدات.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/4/9"