مستەفا ھیجری: ئێران بەرەو قەیرانێكی چارەسەرنەكراو دەچێت

ئێران رووبەڕووی ناڕەزایەتی ناوخۆیی بووەتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە رێوڕەسمی 73یەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی دیموكراتدا، مستەفا ھیجری، لێپرسراوی گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) تایبەت بە كوردستان24 رایگەیاند "كۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو قەیرانێكی چارەسەر نەكراو دەچێت و لەو چوارچێوەیەشدا ئێمە ھەموو ئامادەكاریەكمان گرتووەتە بەر بۆ ھەڵسوكەوت كردن لەگەڵ ئەو دۆخەی ئێران".

بە وتەی ھیجری، حكوومەتی ئێران رووبەرووی ناڕەزایەتی ناوخۆیی بووەتەوە و ئەگەر لەگەڵ ئەمریكا بگەنە گفتوگۆ و رێككەوتن ئەوكات ئێران دەبێتە رژێمێكی دیكە، چونكە دەبێ پابەندی داواكارییەكانی ئەمریكا بێت و ئەوەش بە واتای لاوازی ئێران لە ناوخۆ و ناوچەكە دێت.

ھ.م