سوید وه‌ك یه‌كه‌م وڵات هه‌وڵی سزادانی توركیا ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
سوید ئاماده‌كاری بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا ده‌كات و داواش له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن، یه‌كه‌م هه‌نگاویش له قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك به‌و وڵاته ده‌ستپێ بكه‌ن.
ئان لیندی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید رایگه‌یاند، "سبه‌ی داواكاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا ده‌گه‌یێنمه په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌م و داواش له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌م، سزای به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت، له پێشه‌وه‌ی هه‌موو سزاكانیش قه‌ده‌غه‌ی فڕۆشتنی چه‌ك به توركیا".
لیندی دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر رۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مان ئه‌و داواكارییه‌ی په‌سه‌ند كرد، له هه‌مان رۆژ داواكاریمان بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا ده‌گه‌یه‌نینه یه‌كیتی ئه‌وروپا".
دوێنێش ئان لیندی ره‌خنه‌ی توندی له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان گرت و داوای ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشه‌ی كرد.
H.B