وێنه‌ی ڕووتی كوده‌تاچییه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

جلوبه‌رگی سه‌ربازییان ده‌رهێنراوه‌

K24 – هه‌ولێر

وێنه‌ی ڕووتی كوده‌تاچییه‌كانی سوپای توركیا له‌ هۆڵێكی وه‌رزشی نمایشكرا، كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و میته‌وه‌ ده‌ستگیركراون، پاش ئه‌وه‌ كه‌ بۆ هۆلێكی وه‌رزشی گواسترانه‌وه‌، جله‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌به‌ریان ده‌رهێنراوه‌ و به‌ده‌ستی به‌ستراو و به‌ ڕووتی له‌سه‌ر زه‌وی درێژكراون و وێنه‌یان گیراوه‌