له سلێمانی هێرش ده‌كرێته سه‌ر په‌یامنێرێكی كوردستان 24
K24 - سلێمانی:
دوای نیوه‌ڕۆی هه‌ینی، 11ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، هاژه غه‌فوور، په‌یامنێری كوردستان 24، له‌كاتی رووماڵكردنی گردبوونه‌وه‌ی هاووڵاتییان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان هێرشی ده‌كرێته سه‌ر.
هاژه غه‌فوور، په‌یامنێری كوردستان 24، كه بۆ رووماڵكردنی رووداوه‌كه له‌وێ بووه، گوتی: "كه‌سێك به‌ناوی مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره، هێرشی كرده سه‌رم و قسه‌ی نه‌شیاوی به من و به كه‌ناڵه‌كه گوت و سووكایه‌تی زۆری كرد و هه‌وڵی دا له شوێنه‌كه ده‌رم بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه هه‌ندێك له كه‌سانی ناسراو له شوێنه‌كه بوون و پارێزگاری‌یان لێكردووه و له هێرشه‌كه پاراستوویانه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه تیمه‌كه‌ی كوردستان 24، بۆ ئه‌نجامدانی کاری پیشەیی و رۆژنامەوانی خۆيان له شوێنه‌كه بوونه، بۆ ئه‌وه‌ی رووماڵی گردبوونه‌وه‌ی بەشێك لە هاوڵاتیان بكه‌ن، كه مامۆستایانی ئایينی و کەسانی ئايینە جیاوازەکان کە بۆ نوێژی هەینی کۆببوونەوە تا لەورێیەوە داوای پاراستنی مافەکانی کوردبکەن و پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوا‌و خەڵکی سیڤیل بکەن.
لێژنه‌ی داكۆكی له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و کارە نەك ته‌نیا پێشێلی کاری رۆژنامه‌وانییە، بەڵکو پێشێلی مافی ئازادی تاکە کەسیشە.
داواش له لایەنە بەرپرسەکان ده‌كات رێگری لەو جۆرە کارانە بکەن و بە یاسا مافی ته‌واو بۆ ئەو رۆژنامەنووسە بگێڕنەوە.
كوردستان 24 له‌یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كانی توركیا، وه‌ك ده‌نگ و ره‌نگی رۆژئاوا رووماڵی سات به‌ساتی رووداوه‌كانی كردووه و ره‌وشی كوردی خستووه‌ته به‌ر چاوی جیهان، به شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی ئاژانس و میدیا نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بییه‌كان پشتیان به كوردستان 24 به‌ستبوو.
ئ. م