وەزارەتی تەندروستی كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی دەكاتەوە

پەخشی كەناڵەكە دەستیپێكردووە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان، بە مەبەستی گەیاندنی رێنمایی و ھۆشیاركردنەوەی ھاووڵاتییان، كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی دەكاتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كرد: "کەناڵێکی لۆکاڵی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەخشی خۆی دەستپێکرد و ئێستا نوێترین رێنمایی و زانیارییە باوەرپێکراوەکان بۆ هاووڵاتییان بڵاودەکەینەوە".

ھاووڵاتییان دەتوانن لەسەر سیستمی DVB-T2 بەم فریکوێنسانەی خوارەوە، بەخشی كەناڵەكە ببین:

Frequency:

Erbil CH57

Korek CH43

Safin CH35

Sidakan CH34

CHoman CH41

Sulymani CH29

Ranya CH 26

Kalar CH 29

Duhok CH 39

Koya CH30

Zaxo CH27

Bazian-Chamchamal CH33

Dukan CH38

Qaladizy CH57

Penjwen CH33

Saidsaidq Ch 59

 

ھ.م