به‌وێنه.. خه‌ونه‌كانی پیاوه پرته‌قاڵییه‌كه له ئه‌مه‌ریكایه!
K24- هه‌ولێر:
نویترین كورته فیلمی خانمی سینه‌ماكاری كورد "شیرین جیهانی" به‌ناوی "Orange Man Dreams" يان خه‌ونه‌كانی پیاوه پرته‌قاڵییه‌كه به‌شداری فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سان فرانسیسكۆیه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه عیسا مێرگه‌سۆری، پرۆدیوسه‌ری فیلمه‌كه رایگه‌یاند، "Orange Man Dreams" كورته فیلمێكی نوێی شیرین جیهانییه و باس له خه‌ون و قۆناغه‌كانی ژیانی كه‌سێكی ئاسایی ده‌كات، كه كه‌وتووه‌ته زیندانه‌كانی داعش، كه هه‌میشه رۆژه خۆشه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی یان له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌ی به‌سه‌ربردووه، دێنه‌وه به‌رچاوی و به‌و خه‌یاڵانه‌وه ده‌ژیت، باس له ره‌فتار و رووداوه مه‌رگباره‌كانی دعش ده‌كات، كه چۆن هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌پیر مه‌رگه‌وه ده‌یبه‌ن.
له‌كاتێكدا كه له‌ڕۆژانی 22 و 23ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ 11مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی San Francisco به‌ڕێوه ده‌چێت، فیلمی "Orange Man Dreams" یه‌كێك له فیلمه به‌هێزه‌كانی ئه‌و فیستیڤاڵه ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت خه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ش به‌فه‌رمی بانگهێشتی ئه‌و فیستیڤاڵه كراوه.
ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و فیلمه پێكهاتوون له عه‌لی ئه‌كبه‌ری، دڵنیا كامووسی، ئارینا عیسا و ئیبۆ عه‌فرینی، فیلمه‌كه به كامێرای بنهام جاك وێنه‌ی گیراوه و مۆنتاژكراوه، حوسێن قورچیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كاری ده‌نگدانان و میوزیكی بۆ كردووه. پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و فیلمه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌شداری چه‌ندین فیستیڤاڵی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكات و خه‌ڵاتی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت.
H.B