گۆڕان كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی بە ئەرێنی وەسف دەكات
K24 - ھەولێر
دانا عەبدولكەریم، ئەندامی شاندی دانوستكاری بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەیەكی راشكاوانەیان كردووە و لێك تێگەیشتنی باش لە نێوانیاندا ھەبووە بۆ ئەوەی حكوومەتی داھاتوو خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات.
دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی پارتی و گۆڕان لە ھەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دانا عەبدولكەریم گوتی: "كۆبوونەوەیەكی راشكاوانە بوو، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە میكانیزمەكانی پێكھێنانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كرا، ھیوادارین ئەو لایەنانەی كە بەشداری لە حكوومەت دەكەن، پێكەوە بتوانین خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەین".