"بارسێلۆنا سكاڵا له دژی یانه‌ی لیۆن تۆمار ده‌كات"
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی بریاریداوه سكاڵا له دژی یانه‌ی لیۆن له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا تۆمار بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20 شووباتی 2019، بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه یانه‌ی لیۆن گوێی به داواكارییه‌كانی یانه‌كه‌ی نه‌داوه و یاسای پێشێل كردووه.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: پێش یارییه‌كه هۆشدارییمان دایه یانه‌ی فره‌نساییه‌كه و داوامان له به‌رپرسانی لیۆن كرد كه بلیتی یارییه‌كه به هانده‌ره ئاژاوه‌چییه‌كان نه‌فرۆشن، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان به ئێمه‌نه‌دا سه‌رجه‌م بلیته‌كانیان فرۆشت، هه‌مان ئه‌و هانده‌رانه‌ش له نێو یاریگه ئاژاوه‌یان دروست كرد.
بارسێلۆنا جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه لیۆن كارئاسانیان بۆ هانده‌ره توندڕه‌وه‌كان كردووه سكاڵا له یوێفا له‌سه‌ریان تۆمار ده‌كه‌ین.
له یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیۆن ته‌واو كرد، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژی 13ـی مانگی داهاتوو له كامپ نوو ده‌كرێت.