پێنتاگۆن هۆكاره‌كانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوژراوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی به‌رگریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ پاراستنی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
پێنتاگۆن ده‌ڵێت: "قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانی هێرش كردنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له به‌غدا ده‌ركردووه و پلانی هێرشی بۆ سه‌ر دیپلۆماتكاران و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌بووه و كوشتنیشی به ئامانجی به‌رگرتنه له پلانه‌كانی ئێران".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پێیوایه، سوله‌یمانی به‌رپرسه له كوشتنی سه‌دان ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه‌دا.
هاوكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ره‌وه بێ هیچ كۆمێنتێك وێنه‌ی ئاڵایه‌كی ئه‌مه‌ریكای بڵاوكرده‌وه.