سوله‌یمانی به‌مجۆره فڕۆكه‌یه كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌ی درونی "MQ-9 Reaper" كه بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به‌كارهاتووه و خاوه‌ن توانایه‌كی زۆره و كاریگه‌ر و وردبینه.
پێگه‌ی ئێلیكترۆنی "نیویۆرك پۆست" ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و فڕۆكه‌یه كه به (ده‌ڕاسه) ناسراوه، ده‌توانیێت 50 هه‌زار پێ به‌رزببێته‌وه ئاسمان و بسوڕێته‌وه، جگه له‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ كۆمه‌ڵێك ئه‌رك هه‌ڵده‌گرێت. له چه‌كی مامناوه‌نده‌وه بگره تا ده‌گاته چه‌كی به‌هێز و له دووره‌وه ده‌جوڵێنرێت و كۆنترۆڵ ده‌كرێت و له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌نجامدانی هێرش و بۆمبباران دروستكراوه.
پێگه ئێلیكترۆنییه‌كه زانیاریی له پێنتاگۆن ده‌ستكه‌وتووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ماوه زۆره‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه ده‌توانێت له نزیك ئامانجه‌كه له ئاسمان بمێنێته‌وه، خاوه‌ن توانایه‌كی ناوازه‌شه بۆ جێبه‌جێكردنی هێرش دژی ئامانجه هه‌ستیاره‌كان له كاتێكی كه‌مدا.
ئه‌و فڕۆكه‌یه كێشی دوو تۆنه و له پرۆسه‌كانی چاودێریی و هاوكاریكردنی هێزه‌كان له پرۆسه‌كانی رزگاركردن رۆڵی گرنگی هه‌یه، ده‌توانێت كرده‌ی جه‌نگیی نائاسایی ئه‌نجام بدات. هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌و زانیارییانه له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه، ساڵی 2007 بۆ یه‌كه‌مجار كاریان به‌و جۆره فڕۆكه كردووه.
خێرایی فڕۆكه‌كه له كاتژمێرێكدا ده‌گاته 230 میل، له دووره‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی كاری پێده‌كات یان چاودێریی ده‌كات ده‌توانرێت كۆنترۆڵ بكرێت، تێچووی فڕۆكه‌كه‌ش 64.2 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
ساڵی 2015 سوپای ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی كرده‌وه، خاوه‌نی 93 فڕۆكه‌ی له‌و جۆره‌یه كه به "MQ-9 Reaper" ناسراوه، فڕۆكه‌یه‌كی زۆر قورس و سه‌لامه‌ته له چاو ئه‌وانی پێشوودا. به‌هۆی مووشه‌كی جۆری "AGM-114 Hellfire" و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دیكه ده‌توانێت ئامانجه گرنگه‌كانی بپێكێت.
شه‌وی 3/1/2020 یه‌كێك له‌و جۆره فڕۆكانه له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، سێره‌ی له قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس و یاوه‌رانیان گرت و هه‌موویانی پێكه‌وه له‌و دوو ئۆتۆمبێله‌دا سووتاند كه بۆ پێشوازییان برابوونه فڕۆكه‌خانه‌كه.