نێچیرڤان بارزانی: من له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامم له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم كوبانێ
K24 – هه‌ولێر:
له دیبه‌یتێكی رۆژی یه‌كه‌می كاره‌كانی دیداری مێری2019، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراق ره‌وایه. خه‌ڵكی عێراق ماندوو بوون له‌و به‌ڵێنانه‌ی پێیان دراوه و جێبه‌جێ نه‌كراوون. پێویسته ئێمه‌ش له هه‌رێمی كوردستان وانه له‌و رووداوانه وه‌ربگرین.
ده‌قی وته‌كانی نێچیرڤان بارزانی:
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه، به به‌شداری سه‌رۆك كۆمار، كه له به‌غداوه ته‌شریفی هێنابوو، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شداریان كرد، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بوو، كه ئێستا له به‌غدا هه‌یه. هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆی كرد. ئێمه بێبه‌ش نین و ناتوانین خۆمان به بێبه‌ش بزانین له‌و شتانه‌ی له به‌غدا رووده‌دات. ئه‌و رووداوانه به جۆرێك له جۆره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه.
خۆپیشاندانه‌كان
پێم باشه كه‌مێك له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا قسه بكه‌م. ئه‌گه‌ر دیقه‌تی ئه‌و خۆپیشاندانانه بده‌ین، ده‌بینین، زیاتر نه‌وه‌یه‌كه كه ته‌مه‌نی له 15 تا 24 ساڵیین و ئه‌مانه نه رژێمی سه‌دام و نه هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له بیره. پێم وایه ئه‌م خۆپیشاندانانه خۆڕسك بوون، له ده‌ستپێكدا. زیاتر داواكاری ره‌وای خه‌ڵكی عێراقه، هه‌ر له دوای 2003ه‌وه تا ئێستا، كه بێهیوان و نازانن وڵات به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات. خۆیان به شایسته‌ی ژیانێكی باشتر ده‌زانن. به شێوه‌یه‌كی گشتیی ماندوون له‌و هه‌موو به‌ڵێنانه‌ی پێیان دراوه و هیچ نه‌كراوه. زۆرجار ده‌مانوت، عێراقی پێش 2003 و دوای 2003، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بڵێین عێراقی پێش ئۆكتۆبه‌ر و دوای ئۆكتۆبه‌ر.
عێراقییه‌كان ماندوو بوون له به‌ڵێنه‌كان و داوای ژیانێكی باشتر ده‌كه‌ن. تا ئێستا هیچ كه‌سێك ئالیه‌تی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
ئێمه داواكاری خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر به ره‌وا ده‌زانین. ده‌بێت دركیش به‌وه بكه‌ین، كه ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیران به‌رپرسیار نییه، كۆی سیستمی سیاسی عێراق به‌رپرسیاره. سه‌رۆك وه‌زیران یه‌ك ساڵه ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه. گۆچانی سیحری به‌ده‌ست نییه هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. به دڵنیاییه‌وه ده‌بێت كاتی زیاتری پێبدرێت. به‌ڵام خه‌ڵك له سیستمی سیاسی پشكپشكێنه‌ی حزبی ماندوو بووه. ئه‌و په‌یامه گه‌یشتووه. هێوادارم هه‌موو سه‌ركرده‌كان دركی پێ بكه‌ن. ئێمه‌ش له هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت وانه‌ی لێ وه‌ربگرین.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره، زۆر به جدی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه له‌و ره‌وشه‌ی ئێستا له به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه هه‌یه. ئه‌مڕۆ به درێژی ئه‌و بابه‌تانه‌مان باس كرد. جه‌ختمان كرده‌وه، ئێمه هاوكار ده‌بین و ئاماده‌ین یارمه‌تی به‌غدا بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق.
چاره‌سه‌ر چییه
له هه‌رێمی كوردستان ده‌توانین زیاتر كار بۆ یارمه‌تیدانی به‌غدا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئالیه‌تی چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه و ئێمه هاوكار بین بۆ سه‌ركه‌وتنی.
به گۆڕینی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و گۆڕینی ده‌ستوور، چاره‌سه‌ر نین. ده‌بێت هه‌موو هێزه عێراقییه‌كان دانیشتنێكی جدی بكه‌ین. ئالیه‌تێكی دیكه بدۆزینه‌وه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی داواكاری خه‌ڵك بێت. كۆی سیستمی عێراق كێشه‌ی هه‌یه. له گرنگترینیان ئابوورییه. تا ئێستا له عێراق روون نییه، بازار ئازاده یان سۆسیالیستییه. وه‌زاره‌ته‌كان كۆمپانیایان هه‌یه. ناهێڵن كۆمپانیای دیكه بێن. ئه‌مه گه‌نده‌ڵی درووست ده‌كات. عێراق پێویستی به‌وه‌یه، كه چاره‌سه‌ری جدی بۆ ئه‌و پرسه ئابووری و سیاسییانه بدۆزرێته‌وه. كاتێك باسی عێراق ده‌كه‌م، نامه‌وێت هه‌رێمی كوردستان جیا بكه‌مه‌وه و بڵێم ره‌وشمان زۆر باشتره. ئیداره‌دانی عێراق كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. كۆی سیستمی سیاسی له عێراقدا پێویسته دیسانه‌وه سه‌ر له نوێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت. به تایبه‌تی له بواری ئابووریدا. من ئه‌گه‌ر له جیاتی ئه‌وان بم، داوام له بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرد، یارمه‌تیم بده‌ن. ده‌موت كێشه‌یه‌كی جدیم هه‌یه و یارمه‌تی عێراق بده‌ن له رووی ته‌كنیكییه‌وه. عێراق ده‌وڵه‌مه‌نده چ له رووی سامانی سرووشتی و توانای مرۆییه‌وه. له عێراق پێویسته مۆدێلێك پێشكه‌ش بكرێت بۆ چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی عێراق، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه خه‌ڵك لێی ماندوو بووه.
ده‌ستوور
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌ریخست، كه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم گرنگ بوو، جاران لایه‌نه سیاسییه‌كان، كه ده‌یانویست ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه، له ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه دژی هه‌رێم بوون. كاتێك ده‌مانوت بۆ هێرشده‌كه‌نه سه‌رمان، ده‌یانوت له‌به‌ر رای شه‌قام. خۆشبه‌ختانه بۆ یه‌كه‌مجار گه‌لی عێراق، به‌و خۆپیشاندانانه‌ی كردیان، به سه‌ركرده‌كانی عێراقیان وت، ئێمه ماندوو بووین. ئێمه خزمه‌تگوزاریمان ده‌وێت. ئاو و كاره‌بامان ده‌وێت.
كاتێك باسی گۆڕینی ده‌ستوور ده‌كرێت، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، پرسیارمان هه‌یه. مه‌به‌ستتان له گۆڕینی ده‌ستوور چییه. وه‌ڵامی هه‌ر تاكێك ئه‌وه‌یه، ده‌مانه‌وێت سه‌قامگیری سیاسی له عێراق به‌هێزتر بێت. پرسیارمان ئه‌وه‌یه، ئه‌رێ به كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم، سه‌قامگیری له عێراق باشتر ده‌بێت، یان خراپتر ده‌بێت؟ ئه‌م پرسیاره‌ش له جێی خۆیه‌تی، ئه‌رێ كام بڕگه‌ی ده‌ستوور بگۆڕین خۆپیشاندان ناكرێت، ئه‌رێ كام بڕگه‌ی ده‌ستووره بیگۆڕین ژیانی خه‌ڵكی عێراق باشتر ده‌بێت؟ له پێناو باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك له فاو تا زاخۆ هه‌ر چی بكرێت، ئێمه كێشه‌مان نییه. پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه، ئایا به كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، سه‌قامگیری سیاسی دابین ده‌بێت؟ ئێمه ده‌ڵێین نه‌خێر نابێت. له عێراقدا فه‌رامۆشكردنی ده‌ستوور و جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور كێشه‌یه.
له 2003ه‌وه تا ئێستا شێوازی مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم فیدراڵی نه‌بووه. له كاتێكدا ئێمه كیانێكی فیدراڵیمان هه‌یه. به‌ڵام ئایا له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئێمه كردووه؟ نه‌خێر، هه‌مووی له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌ركه‌زیه‌ت بووه. چه‌ند ماده‌ی ده‌ستووری هه‌یه، كه جێبه‌جێ نه‌كراون و فه‌رامۆش كراوون.
له 2003 كاتێك كورد بڕیاری دا به‌شدار بێت له عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ئه‌و بڕیاره‌مان داوه. له دیباجه‌ی ده‌ستووردا هاتووه: جێبه‌جێكردنی ئه‌م ده‌ستووره ده‌سته‌به‌ری یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه. ئێمه ئه‌و كات ره‌وشێكی تایبه‌تمان هه‌بوو. ته‌نانه‌ت پاره‌شمان جیاواز بوو. ئێمه به خواستی خۆمان گه‌ڕاینه‌وه به‌غدا و یارمه‌تی عێراقمان دا. به ره‌حمه‌ت بێت جه‌نابی مام جه‌لال و به ره‌حمه‌ت بێت جه‌نابی نه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌رۆك بارزانی چی له ده‌ستیان هات كردیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌مان نارد بۆ پاراستنی به‌غدا. بۆیه ئه‌و رووداوانه‌ی ئێستا هه‌ن به كێشه‌ی خۆمان ده‌زانین. ئێمه له یه‌ك جوگرافیاداین و ئه‌وه‌ی له‌وێ رووده‌دات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه‌ش ده‌بێت.
كام ده‌ستكه‌وت زۆره و ده‌بێت كه‌مبكرێته‌وه و كام ده‌ستكه‌وتی كورد رێگر بووه، له‌وه‌ی كێشه‌ی ئاو له باشوور درووست بكات. ئه‌گه‌ر به‌ندێكی وا له ده‌ستوور هه‌یه، ئاماده‌ین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت عێراقییه‌كان ژیانێكی باشتریان هه‌بێت.
ده‌توانی چی بكه‌یت
كێشه‌ی ئێمه بۆ چه‌ندین ساڵ، له سایكۆلۆجیه‌تی ئێمه، به‌غدا بوونی نه‌بووه. بایه‌خی نه‌بووه بۆمان. به رای من هه‌ڵه بووین و هه‌ڵه‌شه. به‌غدا شه‌رعیه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و دامه‌زراوه‌ی هه‌یه و ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه. پێویسته ئێمه به‌رده‌وام سوود له‌و شه‌رعیه‌ته وه‌ربگرین.
خاڵێكی دیكه، كۆی ئه‌ندامانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران 58 نوێنه‌ره، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك گوتارێكی هه‌یه. هیچ لایه‌نێك له ئێمه به‌و په‌رته‌وازییه ناتوانێت رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بێت. ئێستا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به سووپاسه‌وه ده‌ڵێم، هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له به‌غدا درووست بكه‌ین. لیژنه‌یه‌كیشمان درووست كردووه و كار بۆ ئه‌و پرسه ده‌كات. ده‌مانه‌وێت ئه‌و هاوپه‌یمانییه درووست بكه‌ین، مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه هه‌ڕه‌شه له هیچ هێزێكی عێراقیی بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌وه بتوانین خزمه‌تی هاووڵاتیانی عێراق به گشتیی بكه‌ین. هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین. ئومێده‌وارم له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بتوانین ئه‌و هاوپه‌یمانییه رابگه‌یه‌نین.
ره‌وشی سووریا
له رووی سۆزدارییه‌وه، گومان له‌وه‌دا نییه، هه‌ر كوردێك ئه‌وه‌ی ده‌بینێت له سووریا و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر كورد دێت له سووریا پێی ناخۆشه. له رێگه‌ی خه‌بات و به‌رخودانی كورد دژی داعش، كۆمه‌ڵێكی زۆر شه‌هید و برینداریان دا بۆ پاراستنی كورد و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سووریا.
پێویسته كه‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه، زۆر به‌داخه‌وه، زۆر پێویسته وه‌كو كورد، مێژوو به وردی بخوێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فێر ببین. كاتێك شتێك دێته پێش، سرووشتێكمان هه‌یه، ئۆباڵه‌كه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی خه‌ڵكی دیكه، به‌ڵام به وردی ره‌وشی حاڵی خۆمان ناخه‌ینه به‌ر ره‌خنه. كاتێك كێشه‌ی سووریا ده‌ستیپێكرد، خۆم شه‌خسی له ناو هه‌موو پرسه‌كان بووم. له زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان، كێشه‌ی توركیا له‌و كاته‌دا كێشه‌ی كورد نه‌بوو له سووریا، كێشه په‌كه‌كه بوو. ئه‌وان یه‌كڕوو ده‌یانوت، ئێمه ناتوانین ته‌حه‌مولی بوونی په‌رچه‌می په‌كه‌كه بكه‌ین له سنووری خۆمان له سووریا. به‌رده‌وام هه‌وڵمانداوه برایانمان له سووریا تێبگه‌یه‌نین، كه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
با ئه‌وه‌ش بڵێم، پارتی ئه‌و كاته په‌یوه‌ندییه‌كی باشی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده، ته‌نانه‌ت توركه‌كان هاتن و وتیان ده‌مانه‌وێت ناوبژی بكه‌ین. یه‌ك داوامان هه‌یه كورد خۆی له په‌كه‌كه جیابكاته‌وه. به‌داخه‌وه په‌كه‌كه هه‌وڵیدا شه‌رعیه‌ت له رێی كورده‌كانی سووریا وه‌ربگرێت. ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر كورد له سووریا هات، ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه بوو.
من له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامم له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم كوبانێ، كاتێك لاڤرۆڤ هاته هه‌ولێر، داوام لێ‌كرد، هه‌وڵبدات بۆ چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، چاره‌سه‌رێك بتوانێت كێشه‌ی كورد له ناو سووریا چاره‌سه‌ر بكات. چه‌ندینجار به ته‌له‌فۆن و له دیداره‌كانیشم له‌گه‌ڵی بۆی جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی سه‌رۆك تره‌مپ ئه‌وه‌یه، نازانێت بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا‌ن. ئه‌مه‌ریكا هیچ سیاسه‌تێكی روونی نه‌بوو له باره‌ی سووریا. پرسی داعش پرسێكی سه‌ره‌كی بوو. به سووپاسه‌وه یارمه‌تی ئێمه‌شیان دا بۆ له‌ناوبردنی داعش. ئێمه به‌رده‌وام سوپاسگوزاری ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاین. بێ ئه‌وان نه‌مانده‌توانی داعش تێكبشكێنین.
پێمان وایه كێشه‌كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ سووریا به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت. پێش هاتنی لاڤرۆڤ، قسه‌م له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم كوبانێ كرد و ئه‌و پرسه‌م باسكرد و ئه‌ویش ره‌زامه‌ند بوو، كه ئه‌و پرسه بخه‌مه‌ڕوو له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ.
كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه‌یه له‌گه‌ڵ سوپای توركیان. به جدی ئێمه نیگه‌رانین له‌و باره‌یه‌وه. له هه‌رێمی كوردستان به جدی نیگه‌رانین له هاتنی ئاواره. ئێستا ملیۆنێك و 100 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌رمان هه‌یه. دانیشتوانی هه‌رێم %30 زیادی كردووه، قورسایی داراییان زیاتر له ملیارێك و نیو دۆلار بووه. ئێمه به جدی نیگه‌رانین له مانه‌وه‌ی داعش و پێمان وا نییه فكری داعش و رێكخراوه‌كه كۆتایی هاتبێت. داعش ئێستاش مه‌ترسییه‌كی گشتییه له سه‌ر هه‌رێم و عێراق. ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت كاری جدی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه. به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا قسه‌مان كردووه. ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تی خوشك و برایانمان له سووریا ده‌یكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و دۆخه‌ی تێیكه‌وتوون رزگار بن.
ئێمه ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری هیچ وڵاتێك ناكه‌ین. ئه‌گه‌ر بتوانین یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كورد تێیاندا ده‌ژی ده‌یكه‌ین، به‌ڵام ده‌ستتێوه‌ردان ناكه‌ین. ئێمه له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه، قسه‌مان كردووه، داوامان كردووه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن و یه‌ك گوتاریان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه بن ده‌توانن له پرسی ده‌ستووری سووریا ده‌ستكه‌وتی باشتریان هه‌بێت.
كێشه‌ی كورد له توركیا
كێشه‌ی كورد له توركیا كێشه‌یه‌كی جدییه. ئێمه رۆڵێكی باڵامان بینی، پرۆسه‌ی ئاشتیی له توركیا ده‌ستپێبكات. ئێستاش له هه‌موو دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا، ئه‌و پرسه‌مان فه‌رامۆش نه‌كردووه. ده‌مانه‌وێت ته‌نیا یارمه‌تیده‌ر بین. كێشه‌ی كورد ده‌بێت به ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی له توركیا چاره‌سه‌ر بێت. په‌یامی ئێمه نه‌گۆڕاوه. ئه‌م كێشه‌یه به چاره‌سه‌ری سه‌ربازی چاره ناكرێت. ده‌بێت ئاشتیانه بێت و له چوارچێوه‌ی وڵاتی توركیادا چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و قسانه‌ی پێویست بووه له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم بكرێن، كردوومانه. ئه‌وانه‌شی پێویست بووه، گوێی لێ بێت، گوێی لێ بووه. ئێمه ئه‌زموونێكمان هه‌یه. به گوێره‌ی ئه‌زموونی خۆمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ی باشه بۆیان ئه‌و رێگه‌یان پیشان بده‌ین. باوڕتان هه‌بێت و زۆر قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردووه و زۆریش راستگۆیانه قسه‌مان كردووه و ئه‌وه‌ی پێویست بووه باسمان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
یه‌كڕیزی ناوخۆیی
ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویست ناكات له رێی میدیاوه قسه له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ین. یه‌كێتی و پارتی له پرۆسه‌یه‌كی دوور و درێژدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م په‌یوه‌ندیانه. كێشه‌ی زۆر جۆراوجۆرمان هه‌بووه. به‌رز و نزمی زۆر هه‌بووه. به‌ڵام پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بووه و نه‌پچڕاوه. با له بیری نه‌كه‌ین، له رابردوو راسته‌وخۆ په‌نا بۆ چه‌ك ده‌برا، شه‌ڕ درووست ده‌بووه‌وه. بینیمان له خراپترین حاڵه‌تیشدا كه‌س بیری له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ نه‌كرده‌وه. ئێمه به جدی قسه ده‌كه‌ین و ره‌خنه ده‌گرین. به‌ڵام هه‌ردوولا نه‌یانگه‌یاندووه‌ته ئه‌وه‌ی كێشه‌كه بگاته كێشه‌یه‌كی چه‌كداری. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه جێی نیگه‌رانی نییه. په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی زۆر قوڵتره. یه‌كێتی هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. په‌یوه‌ندی زۆر باش له نێوان سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانی هه‌یه و وه‌ك یه‌ك تیمن. سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش وه‌ك تیم به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن. هیچ پێویست ناكات، كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی ببێته شوێنی قسه‌كردنی یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كتر. ئالیه‌تی دیكه هه‌یه. ئه‌وانه‌ی ئێستا هه‌ن، له كێشه‌كانی رابردوو گه‌وره‌تر نین. من نیگه‌ران نیم له باره‌یانه‌وه و ئێمه هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه‌مان نییه، جگه له پێكه‌وه بوون. ئه‌مڕۆ لایه‌نه موعاره‌زه‌كانیش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانیان كرد و به ته‌نگ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه‌وه‌ن.
ده‌ستووری هه‌رێم
ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه. به‌داخه‌وه كاتێكی زۆرمان به‌فیڕۆ چوو، كه ده‌ستوورمان نه‌نووسی. ئه‌مڕۆ ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان پرسی ده‌ستووره. له ئاینده‌یه‌كی نزیك ده‌ست به هه‌نگاوی كرده‌یی ده‌كرێت بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور.
پرسی پێشمه‌رگه
پرسی به دامه‌زراوه‌ییكردن و رێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له پرسه گرنگه‌كان و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه. ده‌ست به پرۆسه‌كه كراوه. رێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێت.
وه‌ڵام بۆ پرسیاری ئاماده‌بووان
- دوای هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق روویاندا، له نێوان خۆمان ئه‌مڕۆ گه‌یشتووینه‌ته تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش، كه چۆن بتوانین ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه به‌رین و رۆڵی خۆمان زیاتر و ئاماده‌ییمان له به‌غدا زیاتر ده‌كه‌ین.
- نكوڵی له‌وه ناكه‌م، له هه‌رێمی كوردستان كێشه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین، ئێمه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا هه‌نگاوی گرنگمان ناوه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان به‌س نین. له چوار پێنج ساڵی رابردوو، ئێمه نه‌مانتوانیوه شتی گه‌وره بكه‌ین، ته‌نیا توانیمان له داڕمان رزگاری بكه‌ین. 1100 كیلۆمه‌تر له شه‌ڕدا بووین و دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر هاتبوونه هه‌رێم و 2 هه‌زار شه‌هید و 11 هه‌زار بریندارمان هه‌بوو. بودجه و مووچه‌مان بڕابوو. ئه‌گه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه به‌رزه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوایه، موسته‌حیل بوو هیچ حكومه‌تێك له دنیا به‌رگه‌ی گرتبا، ئه‌وه سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی نه‌بوو، سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵك بوو. به‌غدا له رووی سیاسی و شه‌رعیه‌تی یاساییه‌وه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه ده‌بێت ئێمه كێشه‌كانی خۆمان له به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئ.ر